لە ئەستەنبوڵ دەستدرێژی کرایە سەر منداڵێک

لە ناوچەی بایرامپاشای ئەستەنبوڵ کەسێک دەستدرێژی کردە سەر منداڵێکی ١٣ ساڵ.

ئاشکرابوو کە کەسێک بەناوی (ئا) منداڵێکی ١٣ ساڵی ٥ ڕۆژ لەمەوبەر ڕفاندووە و دەستدرێژی کردووەتە سەری. تاوانبارەکە دوێنێ ئێوارە دەستگیرکراوە.

نەسیب (ئا) دوای ئەوەی لە ناوەندی پۆلیسی بایرامپاشا وتەی لێوەرگیرا، بۆ دادگای چاغلایان گواسترایەوە. بە پێی زانیاریەکان ئەو کەسە پێشتریش تاوانی ئەنجامداوە.

ز.ش