لە ئەورووپاچالاکییەکان بۆئیدانەکردنی گۆشەگیری بەردەوامە

کوردستانیانی دانیشتووی وڵاتانی سوید، ئەڵمانیا.هۆڵەندا ونەمسا بەئامانجی ئیدانەکردنی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کوردعەبدوڵائۆجان و پشتیوانی لەمانگرتنەکانی دژبەگۆشەگیری ئۆجالان، ڕژانە سەرشەقامەکان و چالاکییان ئەنجامدا.

لە ئەوررووپا کوردستانیان لە سەرشەقامەکان،کوردستانیان-ی دانیشتووی وڵاتانی سوید، ئەڵمانیا. هۆڵەندا ونەمسا بەئامانجی ئیدانەکردنی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کوردعەبدوڵائۆجان و پشتیوانی لەمانگرتنەکانی دژبەگۆشەگیری ڕژانە سەرشەقامەکان وچالاکییان ئەنجامدا.

بازڵ

لەشاری بازڵ-ی سویسرا بە پێشەنگایەتی پلاتفۆرمی پشتیوانیکردن لە مانگرتنەکان، لە بەردەم پەرلمانی کنتۆنی بازڵ لە ناوەندی شارە،چالاکییەک بەڕێوەچوو.

لە چالاکییەکەدا وێنەی مانگرتوان لەخواردن وئەوچالاکانەی کە لەدژی گۆشەگیری چالاکیی فیداییان ئەنجامدابووبەرزکرانەوە.

خۆپیشاندەران دوای ڕێپێوانێکی درێژ، لەبەردەم پەرلمانی کانتۆنەکە کۆبوونەوە و بەیاننامەیەکیان خوێندەوە. خۆپیشاندەران ئەوەیان خستەڕوو کە مانگرتنەکان لەقۆناغێکی مەترسیداردایە ، هەربۆیە دەبێت لەدژی بێدەنگی ڕێکخراوە ئەورووپاییەکان چالاکی بەربڵاوتر ببێت.

ژنێف

لەشاری ژنێف-ی وڵاتی سویسرا بە دەسپێشخەری کۆمیتەی چاند کەمپەینێکی ناردنی نامە دەستیپێکرد. کوردستانیان لەوچوارچێوەیەدا لەسەردۆخی مەترسیداری مانگرتووان لەخواردن نامەیان ئاراستەی ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان و ئاکادیمیسیەنەکان کرد.

ڤییەنا

کوردستانیان لەشاری ڤییەنای پایتەختی وڵاتی نەمسا(ئۆتریش) بۆئەوەی کە تیشک بخەنە سەردۆخی مانگرتووان، ستاندێکی ئاگادارکردنەوەیان دامەزراند.

چالاکوانان هێلەک کە لێ نووسرابوو" بێدەنگی دەبێتە هۆکاری مردنی ،رۆڤەکان، ٧٠٠٠کەس لەمانگرتندان، بێدەنگی نەمێنێت"-یان لەبەرکردبوو و داوایان لە حکومەت و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی کرد کە لەهەمبەرئەومانگرتنە بێدەنگ نەبن.

دەن هاگ

بە ئامانجی ئیدانەکردنی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدڵائۆجالان و پشتیوانیکردن لەچالاکیی مانگرتن لەخواردن دژبەگۆشەگیری ئۆجالان، لەبەردەم بینای پەڕلمانی ئەو وڵاتە لەشاری دان هاگ-ی هۆڵەندا چالاکییەکیان ئەنجامدا. چالاکوانان بێدەنگی وڵاتانی ئەورووپاییان لەهەمبەرگۆشەگیری وچالاکانی مانگرتووە ئیدانەکرد.

شتوتگارت

لەشاری شتوتگارتی ئەڵمانیا بۆهەمان ئامانج چالاکییەک بەڕێوەچوو. چالاکوانان لە ناوەندی شاری شتوتگارت کۆبوونەوە ولەسەرگۆشەگیری و دۆخی مانگرتووانی نووسراوەیان بڵاوکردەوە.

ک-ش