لە ئەڵمانیا بەناوی ڕێکخراوەی خێرخوازی هاوکاری چەتەکان دەکرێت

هەم لەڕێگەی زیان لێکەوتووانی شەڕ و ئەوانەی کە پێویستییان بە هاوکارییە و بەکەڵک وەرگرتن لە سۆزی باوەڕمندانی ئیسلام پارە کۆدەکەنەوە و بەرێی دەکەن بۆ چەتەکان. دەوڵەتی ئەڵمانیاش چاوی خۆی لەهەمبەرئەورێکخراوە بەناوخێرخوازییانە گرتووە.

چەتەیەک بەناوی محەمەد ئەمرعەبدولقادر کە لەئەڵمانیاوە چووە سووریا و بەشداری ناو ریزەکانی داعش بوو ئیستا لە ڕۆژئاوا و باکووری سوریا لەلایەن هێزەکانی قەسەدەوە دەستگیرکراوە. هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵی فورات بریتان ساریا لەگەلی دواوە. ئەو چەتە وتبووی کە بریندارەکانی داعش لە دەروازەی فەرمی سنوورییەوە دەربازی تورکیا دەکران و دەربارەی ڕێکخراوەیەک بەناوی " Helfen in Not " (هاوکاری بەپەلە) کە خۆی لەئەڵمانیا دایمەزراندووە زانیاری گرینگی دابوو.

ئەم چەتەیە  تێکەڵی لەنێوان بەکر ئاستورک  خاوەنی ڕێکخراوەی"  Helfen in Not" و کاربەدەستانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی داعشی بۆ یەکەمجرا ئاشکرا کرد. بەکر ئاستورک کەسێکی سەرەکییە بوو لەپیوەندی نێوان ئەڵمانیا و داعشدا، هەربۆیە لەلایەن دەزگەی هەواڵگری و میدیاکانی ئەڵمانیاوە لەنزیکەوە دەناسرا.

بەڵام دەوڵەتی ئەڵمانیا هەموو هێزی خۆی خستووەتە گەڕبۆ چاودێری کردنی  بزوتنەوەی شۆرشگێڕی کوردستان، تورکیا، چەپەگەرەکان و سوسیالیستەکان و تەنها سەیری ئاستورک و چەتەکانی تری دەکرد کە ئامبوڵانس و کەرەستەی پزیشکی تریان ڕەوانەی سووریادەکرد بۆ چەتەکانی داعش. بەپێی بەدواداچونی دادگەی کۆڵن لەساڵی لەساڵی ٢٠١٤ ئاستورک بەلانی کەم ٩ئامبوڵانس(ئۆتۆمبێلی فیراکەوتن)ی  ناردووە بۆ چەتەکان. لەناوئامبوڵانسەکاندا کەرەستەی سەربازی وەک کامێرای شەوی تێدابووە.

بەرپرسی ڕێکخراوەی هاوکاریHelfen in Not بەکرئاستورک کە شیمانە دەکرێت لەترسی لێکۆڵینەوە دەربارەی دۆسییەکەیدا ئەڵمانیای بەجێ هێشتنێت،لە شاری ئەدرنای تورکیا بینراوە. ئاستورک کە ناتوانێ بەشیوەیەکی فەرمی لەئەڵمانیا هاوکاری کۆبکاتەوە، لەرێگەی ماڵپەری رێکخراوە " Helfen in Not" بەزمانی ئەڵمانی کاردەکات و هاوکاری کۆدەکاتەوە.

ئاستورک ماوەیەک پیش جەژنی قوربان لە سەرفەیسبووک ژمارەی حیسابی بانکی خۆی لە ئەردنە بڵاودەکاتەوە و خەریکی کۆکردنەوە پارەیە.

کۆمپانیای فەیسبووک کە بە بیانووی ئاڵاکانی یەپەگە/یەپەژە وپەیەدە ڕۆژانە سەدان حیسابی فەیسبووکی هاووڵاتیان دەگرێت، بەڵام هیچ هەڵوێستێک لەهەمبەر بەکارهێنای هەستی ئایینی و کۆکردنەوەی پارە بۆ چەتەکان نابینێت. دادگە و یەکەکانی ئاسایشی ئەڵمانیاش لەهەمبەر ئاستورک هیچ هەڵوێستێکیان نییە.

بەپیی بەدواداچوونی ئاژانسی هەواڵی فورات بێجگە لە " Helfen in Not " ژمارەیەکی زۆر ڕێکخراوەی تر لەژێر ناوی'ڕێکخراوەی هاوکاری' بەئامانجی هاوکاری چەتەکانی داعش لە ئەڵمانیا کاردەکەن.ئەم ناوەندانە لەناوچە موسوڵمان نشینەکانی ئەڵمانیا بەناوەی زەکات، سەرفیترە، قوربان پارە کۆدەکەنەوە و ڕەوانەی دەکەن بۆ چەتەکان.

بێجگە لە " " چەند ڕێکخراوەی تر بەناوەکانی :  "Help 4 Ummah, World Wide Resistance Help, Medizin mit Herz û Al Asraa Basaar."کار بۆ چەتەکان دەکەن.

ک-ش