لە ئەڵمانیا و سویسرا یادی بەرخۆدانی ١٤ی تەموز کرایەوە

لە شارەکانی بیرن، زوریخ، بیەل، فریبۆرگ و سۆلۆزرونی سویسرا و لە شاری ئەسەنی ئەڵمانیا یادی بەرخۆدێرانی ڕۆژوی مردنی گەورەی ١٤ی تەموز کرایەوە.

لە شارەکانی بیرن، زوریخ، بیەل، فریبۆرگ و سۆلۆزرونی سویسرا و لە شاری ئەسەنی ئەڵمانیا یادی بەرخۆدێرانی ڕۆژوی مردنی گەورەی ١٤ی تەموز کرایەوە.

زوریخ

مەراسیمی یادکردنەوەکە لە شاری زوریخ لە ناوەندی دیموکراتیک بەڕێوەچوو و نوێنەری کەجەدەکە – ئەوروپا قسەی کرد و وتی،"ئەوانەی لە کۆبانێ و شەنگال لە ڕیزی پێشەوە بەرخۆداندابوون و لە هەموو بستێکی خاکەکەیان بۆ گەلەکەیان شەهید بوون، ئاڵای بەرخۆدانی مەزلۆم، خەیری و کەمالیان بەرزکردەوە و نوێنەرایەتی ئەوانیان کرد. ئەرکی ئێمەش ئەوەیە کە ئەو ئاڵایە بەرەو سەرکەوتن ببەین."

دواتر لەسەر بەرخۆدانی ١٤ی تەموز سینەڤیزیۆنێک پیشاندرا.

بەرن

لە شاری بەرنی سویسراش لە ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیک کۆبوونەوەیەک بۆ یادکردنە ئەنجامدرا. تونجای ئاکبابا، نورەدین ئانیک و میرۆ ئالانیش لەناویاندا وینەی ژمارەیەکی زۆر هونەرمەندی تێکۆشانی ئازادی و شۆڕش پیشاندران. لە پێشانگاکەکەدا یادی شەهیدانی ١٤ی تەموز کرایەوە و پێشانگاکە تا ڕۆژی یەکشەمە کراوە دەبێت.

بیەل

شەهیدانی ڕۆژووی مردنی گەورەی ١٤ی تەموز و شەهید عەلی تەمەل لە شاری بیەک یادیان کرایەوە. خزمەکانی عەلی تەمەل و یەکێک لە زیندانیانی ئەو کاتە بە ناوی عیرفان بابئۆغلۆش بەشداریان لە مەراسیمەکەدا کرد.

لە شارەکانی سۆلۆزورم و فریبۆرگیش مەراسیم ڕێکخران و یاسی شەهیدانی ١٤ی تەموز کرایەوە.

ئەسەن

یادی بەرخۆدیرانی ١٤ی تەموز لە شاری ئەسەنی ئەڵمانیاش کرایەوە. بە ناوی کۆماو ئاپێ جەمیل قسەی کرد و ئاماژەی بە دڕندەیی کودەتاچیەکانی ١٢ی ئەیلول لەدژی گەلی کورد دا. هەروەها ڕایگەیاند کە دەوڵەتی تورک تا ئێستاش لەسەر ئەو دڕندەییە بەردەوامە. مەراسیمەکە بە وتنەوەی دروشم کۆتایی هات.

ف.ق