لە بریمین ساڵایدی کۆمەڵکوژی شەنگال شەرمەزارکرا

لە بریمینی ئەڵمانیا بە میتینگێک ٧مین ساڵی فەرمانی ٧٤ کە ٣ی ئابی ٢٠١٤ لە لایەن داعشەوە لە شەنگال ئەنجامدرا شەرمەزارکرا.

لە بریمینی ئەڵمانیا بە میتینگێک ٧مین ساڵی فەرمانی ٧٤ کە ٣ی ئابی ٢٠١٤ لە لایەن داعشەوە لە شەنگال ئەنجامدرا شەرمەزارکرا.

لە میتینگەکەدا وێنەی ئەو کوردانەی لە لایەن چەتەکانی داعشەوە ڕفێنراون و زانیاریان لەسەر نازانرێت بەرزکرانەوە.

لە قسەکردنەکاندا باسی ئەوەکرا کە گەلی کورد ئەمڕۆ لە سایەی شەهیدەکان گەیشتووەتە ئەم قۆناغە.

هەروەها ئاماژە بەوەکرا، شۆڕشی ڕۆژئاوا تا پێشکەوتنی سیاسی لە باکووری کوردستان و دەستکەوتەکانی گەلی کورد بە خوێنی شەهیدان بەدەستهێنراوە و بۆ پاراستنی ئەو دەستکەوتانەش پێویستی بە زیادکردنی تێکۆشان هەیە و گەلی کورد لە چوار پارچەی کوردستان لە قۆناغی تێکۆشاندایە.

تەئکید لەوە کرایەوە کە پێویستە کورد و دۆستەکانیان لە ئەوروپا بەپێی ڕۆحی قۆناغەکە بجووڵێنەوە.

میتینگەکە بە قسەکردنی خزمانی شەهیدان بەردەوام بوو و بە دروشمی شەهید نامرن کۆتایی هات.

ف.ق