لە بێرن یادی شەهیدان شاهین ئامەد و زانا مەد کرایەوە

یادی هەر یەک لە شەهید عەبدولا کایا (زانا مەد) گەریلای هەپەگە و شەهید محمد بالجک (شاهین ئامەد) فەرماندە لە ناو ریزەکانی یەپەگە، لە شاری بێرنی سویسرا کرایەوە.

لە شاری بێرنی سویسرا هەر یەک لە شەهید محمد بالجک (شاهین ئامەد) فەرماندە لە ناو ریزەکانی یەپەگە کە لە ١١ی تەمموز لە حەسەکە شەهید بوو لە ئەنجامی نۆرەی دڵ و عەبدولا کارا (زانا مەد) کە ٢٧ی تەمموزی ٢٠١٩ لە هەرێمی مارگەیکی سەر بە دێرسم لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورکدا شەهید بوو، بە چالاکیەک یادیان کرایەوە.

چالاکی یادکردنەوەکە لە لایەن کۆمیسیۆنی خانەوادەی شەهیدانەوە لە ناوەندی کۆمەڵاگای دیمۆکراتیکی کوردستان لە بێرن بەڕێوە چوو. کەسوکاری هەر دوو شەهید و چەندین کەسی تریش ئامادەی مەراسیمی یادکرنەوەکە بوون.

لە مەراسیمەکەدا لە کەسایەتی هەر یەک لە شەهیدان محمد بالچک و عەبدولا کایا، رێز لە هەموو شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان گیرا.

سەرەتا وتەی کۆمیسیۆنی خانەوادەی شەهیدان خوێنرایەوە و دواتر لە بارەی ژیانی هەر دوو شەهید لە ناو تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا، سینەڤیزیۆنێک پێشکەش کرا.

لە مەراسیمەکەدا کەسوکاری شەهیدان و زۆزان دێرک نوێنەری پەیەدە لە ئەوروپا و عەلی شمشەک هاوسەرۆکی کەجەدەکە-ئەوروپا وتەیان پێشکەش کرد و تیشکیان خستە سەر خەبات و تێکۆشانی شەهیدان لە سەرخستنی دۆزی ئازادی.

ز.ش