لە بەردەم دادگای فرانکفۆرت یادی کۆمەڵکوژیی ئێزیدییەکان کرایەوە

لە بەردەم بینای دادگای فرانکفۆرت لە دژی قڕکردنی سەر ئێزدییەکان چالاکییەک ئەنجامدرا.

لە بەردەم بینای دادگای فرانکفۆرت لە دژی قڕکردنی سەر ئێزدییەکان چالاکییەک ئەنجامدرا.

لە کاتژمێرەکانی بەیانیی ئەمڕۆدا لە فرانکفۆرتی ئەڵمانیا، کۆمەڵەى ژنانی فرانکفۆرت بۆ بەرگری لە رۆژئاوا بەهۆی هەڵوێستی دادگاکەوە کە لە سەرەتای نیسانی ئەمساڵەوە چەتەکانی داعش و ئەوانەى دەستیان لە کۆمەڵکوژی و قڕکردن و سڕینەوەى ئێزدییەکادا هەبوو، دادگایکردنیانی قبوڵکردووە، پێش ئەوەى دادگایکردنەکەیان دەستپێبکات لە بەردەم بینای دادگاکەدا میتینگێک بەڕێوەچو.

لەچالاکییەکەدا ئەندامانی ئەنجوومەنى ژنانی کوردی ئامارا، ئینتەرناسیۆنالیستەکان و ژنانی خوێندکاری کوردستان (ژەخەکە - JXK) بەشداربوون و پشتیوانی و سەرنجێکى زۆری بۆ سەر خۆی راکێشا. لە چالاکییەکەدا پەیمانی بزوتنەوەى ژنانی کورد خوێندرایەوە.

لە کۆتایی چالاکییەکەدا بە شێوەى سیمبولیک و وەک هێمایەک بۆ فەرمانی ٧٣هەم ئاڵای یەپەژەیان بە بالۆن بەرەو ئاسمان هەڵدا.

ژ.ت