لە تورکیا هاتوچۆ و سەردانی جەژن قەدەغە کرا

ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورک دواى کۆبوونەوەى لەگەڵ کابینەى حکومەتەکەیدا رایگەیاند، لە رۆژی عەرەفەوە و تاوەکو دوا رۆژی جەژنی رەمەزان هاتوچۆکردن و سەردان لە هەر ٨١ پارێزگاکەى تورکیادا قەدەغەیە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورک چوونەدەرەوە و سەردانکردنی هاووڵاتییان بۆ لای یەکتری لە هەموو رۆژەکانى جەژنی رەمەزاندا قەدەغە کرد.

ئەردۆغان رایگەیاند، لە جەژندا بەشێک لە مزگەوتەکان کراوە دەبن و ساڵی نوێی خوێندنیش لە مانگی ئەیلولەوە دەستپێدەکات.

ژ.ت