لە تورکیا ٢١ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا

بەپێی ئاماری فەرمیی دەوڵەتى تورک، لە تورکیا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ٢١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٩٤٧ کەسیش تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستیی تورکیا رایگەیاند، لە تورکیا ٩٤٧ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٢١ کەسیش بەهۆی ئەو ڤایرسەوە گیانیان لەدەستداوە.

ژمارەى توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا رۆژ لە دواى رۆژ لە تورکیا زیاد دەکات و تەنها لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٦٧٠ کەسی تر تووشی ڤایرۆسەکە بوون و بەوەش ژمارەى توشبوان گەیشتووەتە ٩٤٧ کەس و هەر لەو ماوەیەدا ١٢ کەسی تر گیانیان لەدەستداوە و بەوەش ژمارەى ئەو کسانەى گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٢١ کەس.

بە وتەى وەزیری تەندروستیی تورکیا، لەگەڵ بەرزبوونەوەى تەمەندا مەترسیی گیان لەدەستدانیش بە هۆی ئەو ڤایرسەوە زیاد دەکات.

ژ.ت