لە تۆرنتۆی کەنەدا یادی قوربانیانی شەنگال کرایەوە
لە شاری تۆرنتۆی کەنەدا بە بۆنەى ٦هەمین ساڵیادی هێرشی پاکتاوکردن و سڕینەوە بۆ سەر شەنگال، یادی قوربانیانی ئەو فەرمانە کرایەوە.
لە شاری تۆرنتۆی کەنەدا بە بۆنەى ٦هەمین ساڵیادی هێرشی پاکتاوکردن و سڕینەوە بۆ سەر شەنگال، یادی قوربانیانی ئەو فەرمانە کرایەوە.
لە ٦هەمین ساڵیادی فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ دا کە چەتەکانى داعش بۆ قڕکردن و سڕینەوەى ئێزدییەکان هێرشیان کردە سەر شەنگال لە ناوەندی کۆمەڵگەى کورد لە تۆرۆنتۆ یادی قوربانیانی ئەو فەرمانە کرایەوە.
کۆبوونەوەکە لە کەسایەتیی قوربانیانی فەرمانەکەدا بە خولەکێک بێدەنگی و رێزگرتن بۆ شەهیدانی ئازادیی کوردستان دەستیپێکرد.
بە ناوی هاوسەرۆکانی ئەنجوومەنى گەلی کورد لە تۆرۆنتۆ راگەیاندراوێک خوێندرایەوە و تیایدا هاتبوو "هەزاران ئێزدی کوژران، هەزاران کەسیش لە تینوێتیدا مردن، سەدان هەزار کەس کۆچبەر و ئاوارە و پەرێشان بوون، ژنان کۆیلە کران و فرۆشران و دیلکران. کردەوەکان و بەرپرسیاریی فەرمانی ٧٣هەم شەرمەزار دەکەین و منەتداری ئەو کەسانەین، کە بە هانای شەنگالەوە چوون".
کۆبوونەوەکە و یادکردنەوەکە بە نمایشکردنی سینەفیزیۆنێک کۆتایی پێهات.
ژ.ت