لە تۆرێنتوی کەنەدا لەدژی گۆشەگیری ئۆجالان چالاکیی ئەنجامدرا

لەشاری تۆرێنتۆی کەنەدا چالاکوانان بێدەنگی ڕێکخراوەکانی ئەورووپایی لە هەمبەر گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان و چالاکانی مانگرتوو لەخواردن-یان ئیدانەکرد.

چالاکییەکە لە شەقامی هەرە قەرەبالغی شاری تۆرێنتۆ ئەنجامدرا و لە چالاکییەکەدا  وێنەی لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە کە ماوەی ١٥٨ڕۆژە وەک پێشەنگی مانگرتووان لەدژی گۆشەگیری ئۆجالان مانی لەخواردن گرتووە بەرزکرایەوە.

هەروەها چالاکوانان وێنەی یووسف ئیبا کە ئەویش لەکەنەدا لەدژی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان دەستی داوەتە مانگرتن، بەرزکردەوە.

چالاکوانان بۆ ئیدانەکرادنی بێدەنگی وڵاتانی ئەورووپایی لەهەمبەرگۆشەگیری ومانگرتنەکان بە قوماشی ڕەش دەمی خۆیان بەست و هەروەها دەربارەی دۆخی مانگرتووان نووسراوەیان بڵاوکردەوە و داوایان لەڕایی گشتیی کرد کە بێدەنگی بشکێنن.

ک-ش