لە تۆلۆسی فەرەنسا دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانى هەدەپە ئیدانە کرا
بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ و ژنانی گەنجی ئازاد لە شاری تۆلۆسی فەرەنسا چالاکییەکان بۆ ئیدانەکردنی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانى هەدەپە لەلایەن دەوڵەتى تورکەوە ئەنجامدا.
بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ و ژنانی گەنجی ئازاد لە شاری تۆلۆسی فەرەنسا چالاکییەکان بۆ ئیدانەکردنی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانى هەدەپە لەلایەن دەوڵەتى تورکەوە ئەنجامدا.
چالاکوانانی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ و ژنانی گەنجی ئازاد بە ئەنجامدانی چالاکییەک دەستبەسەرداگرتنی ٥ شارەوانیی تری هەدەپەیان لەلایەن دەوڵەتى تورکی داگیرکەرەوە ئیدانەکرد، ئەو دەوڵەتە لەلایەن ئاکەپە و مەهەپە و ئەردۆغان و باخچەلیی دیکتاتۆر و فاشیستەوە سەرۆکایەتى دەکرێت.
چالاکوانان لە بەردەم وێستگەى ترەنی ئەو شارە کۆبوونەوە و پۆستەرێک، کە لەسەری نووسرابوو "ئەردۆغانی دیکتاتۆر راوەستێنن" بەرزکردبووە.
لە چالاکییەکەدا دروشمەکانى "بکوژ ئەردۆغان" وترانەوە و لەبارەی هێرشەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر بۆ سەر کوردستان و ئیرادەی گەل راگەیاندراو بەسەر هاووڵاتییانى ئەو سنوورەدا دابەش کرد.
ژ.ت