لە دژی ئاسیمیلاسیۆن فێری زمانی کوردی ببن

سەیید ئەحمەد مامۆستای کۆمەڵەی ڵێکۆڵینی کورد ڕایگەیاند، لەدژی ئاسیمیلاسیۆن پێویستە زمانی خۆمان فێرببین و خاوەندارێتی لێبکەن.

لەدژی ئاسیمیلاسیۆنی ڕێکوپێک، کۆمەڵەی ڵێکۆلینی کورد بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت فێری کوردی ببن، جێگرەوەیەکی گرنگە.

کۆمەڵەی ڵیکۆلینی کورد دوای داخستنی ئەنیستیتوی کورد لە ئەستونبوڵ دروستکرا و دەستی بە وتنەوەی وانەی کوردی کرد. لە پرۆگرامی پەروەردەدا کە بۆ پۆلی یەکەم، دووەم و سێیەم ئامادەکراوە، لە وەرزی هاوین و پاییز و زستاندنا، نزیکەی ٨٠٠ خوێندنکار فێری کوردی دەبن.

سەیید ئەحمەد مامۆستای کۆمەڵەی ڵێکۆلینی کورد بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی ڕاگەیاند، لەدژی ئەو ئاسیمیلاسیۆنە قۆڕسەی کە دژی کورد بەڕێوەدەبرێت، زۆر گرنگە چالاکی بەو شێوەیە هەبن. سەیید ئەحمەد ئاماژەی بۆ فشار و زەحمەتیەکانی بەرامبەر زمانی کوردی کرد و وتی، "ئێمە وانەی کوردی دەلێینەوە، خوێندنکارەکانمان بە کوردی دەژین. لەناو خێزانەکانیشیاندا بڵاویدەکەنەوە و ئەندامانی خێزانەکانیشیان بە کوردی قسە دەکەن. بە هەوڵی خوێندنکارەکانمان ئەندامانی خێزانەکانیشیان بە کوردی قسە دەکەن و زمانی کوردی تادێت فراوان دەبێت. لەکۆتایی وانەکانماندا خولی مامۆستایەتیش هەیە. کێ بەشداری لە خولەکان بکات، دەبێتە مامۆستا. کاتێک گەلی کورد بوون بە خاوەنی پێگەی خۆیان، مامۆستاکان بەشداری لە پرۆسەی پەروەردە دەبن. بۆشاییەکە دادەگرن. ئارمانجمان ئەوەیە. کۆمەڵەکەمان بۆ کورد زۆر گرنگە.

وتە و کردار دەبێت بەیەکەوەبن

سەید ئەحمەد باسی لە داخستنی بەشی کوردی زانکۆی ئارتوکلۆی شاری مێردینی کرد و وتی، "زۆر کەس لە میدیاکان ڕەخنەی هەیە و گلەیی دەکات و دەڵێن 'بەشی کوردی زانکۆی ئارتوکلۆ داخرا'. بەلام کاتێک ئێمە پێیان دەڵێین 'وەرە بە کوردی بخوێنە و بە کوردی بژی'، بێدەنگ دەبن. بە رەخنەکانیان لە میدیاکاندا کوردی فێرنابن. لە پرۆسەی چارەسەری دا زۆر کەس بەشداریان لە خولی فێربوونی کوردیدا دەکرد. بەڵام لەئێستادا کەم کەس بەشدار دەبن. قەیوم لە شارەوانیەکان دانران و تابلۆ کوردیەکانیان لابرد. ڕاستە هاولاتیان لەو دۆخە نیگەرانن، بەڵام کە باس لە فێربوونی کوردی دەکرێت، خۆیان دووردەگرن. وتە و کرداریان وەک یەک نییە."

قسەکردن بە کوردی دەبێتە وڵام

سەیید ئەحمەد دەڵێت، ئەوانەی پەروەردەی کوردی دەبینن، دەتوانن کاریگەری لەسەر دەوروبەریشیان دروست بکەن و وتی،"پێویستە وتە ببێتە کردار. نەتەنها بە قسەکردن، پێویستە بەکرداریش خاوەندارێتی لە زمانی کوردی بکرێت. پێویستە بەتەنها قسەنەبێت. ناوەندێکی پەروەردەیی کوردی هەیە و دەتوانن فێر ببن. پێویستە بە کوردی قسە لەگەڵ منداڵەکانیاندا بکەن، پێویستە لەدژی ئاسیمیلاسیۆن( قڕکردنی کلتوری وچاندی) هەڵوێستێکی بەوجورە نیشان بدرێت.

ک-ش