به پێی بەیاننامەیەکی هێزه ئه‌منییه‌كانى پارێزگاى دیاله، به‌شى هه‌واڵگرى هێزه ئه‌منییه‌كانى دیاله توانیویانه زانیارى كۆ بكه‌نه‌وه له‌سه‌ر گروپێكى چوار كه‌سى له قه‌زاى میقدادییه‌ی سه‌ر به پارێزگاى دیاله كه سه‌رقاڵى دروستكردنى بۆمبێکی چێنراو بوون.
هەروەها لە بەیاننامەی هێزە ئەمنیەکانی دیالەدا هاتووە، به‌یانى ئه‌مڕۆ هێزه ئه‌منییه‌كان له ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازیدا هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ئه‌و گروپه كه له ماڵێكدابوون له میقدادیه له نزیك به‌عقوبه، له كاتێكدا كه سه‌رقاڵى دروستكردنى بۆمبى چێنراوبوون ده‌ستگیر كراون.
هێزه ئه‌منییه‌كانى دیاله ئه‌وه‌یان پشتڕاستكردووه‌ته‌وه كه، ئه‌و چوار كه‌سه‌ى ده‌ستگیر كراون، دانیان به تاوانه‌كه‌یاندا ناوه كه ویستوویانه، پێش كۆتایهاتنى جه‌ژنى قوربان له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ئه‌و بۆمبانه بیته‌قێننه‌وه.
ز.ش