لە دەن هاگ چالاکی ' کات کاتی ئازادیە' ئەنجامدرا

بە ئامانجی خاوەنداریکردن لە هەنگاوی ' بەسە بۆ گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری، کات کاتی ئازادیە'ی کەجەکە لە شاری دەن هاگی هۆڵەندا چالاکی ئەنجامدرا.

لە شاری دەن هاگی هۆڵەندا لە چالاکیەکدا خاوەنداری لە هەنگاوی ' بەسە بۆ گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری، کات کاتی ئازادیە'ی کەجەکە کرا.

چالاکیەکە کە کوردستانیان و دۆستەکانیان بەشداریان کرد لە بەرانبەر باڵەخانەی پەرلەمانی هۆڵەندا ئەنجامدرا.

لە چالاکیەکەدا لە سەر ناوی NCKD و PJAK ڕاگەیەنراو خوێندرانەوە و بانگەوازی ئاڕاستەی هێزە دیموکراتەکان، شۆڕشگێر و پێشکەوتوخوازەکان کرا کە بۆ پێکهێنانی ژیانێکی ئازاد پشتگیری لە هەنگاوەکەی کەجەکە بکەن.

هەروەها باسی ئەوەکرا کە گەرەنتی ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردە و پێویستە هەموو کەسێک لە چوارچێوەی هەنگاوەکەدا بۆ ئازادی ئۆجالان هەوڵ بدات."

چالاکی بە وتنەوەی دروشم کۆتایی هات.

ف.ق