لە رووداوی شەمەندەفەر لە تەکیرداغ ٢٤ کەس مردن و ٣١٨ کەسى تریش برینداربوون
لە نزیک ناوچەى چۆرلو لە پارێزگاى تەکیرداغی تورکیا شەمەندەفەرێک لە هێڵ دەرچوو و بەو هۆیەوە ٢٤ کەس مردن و ٣١٨ کەسى تریش برینداربوون.
لە نزیک ناوچەى چۆرلو لە پارێزگاى تەکیرداغی تورکیا شەمەندەفەرێک لە هێڵ دەرچوو و بەو هۆیەوە ٢٤ کەس مردن و ٣١٨ کەسى تریش برینداربوون.
٥ ڤاگۆنى شەمەندەفەری هێڵی کاپکول – ئیستەنبول رۆژى یەکشەممە لە هێڵی ئاسنى رێگاکەیان دەرچوون و وەرگەڕان.
بەپیى لێدوانى راوێژکارى وەزارەتى تەندروستیى تورکیا، لەو رووداوەدا ٢٤ کەس مردوونو ٣١٨ کەسى تریش بریندار بوون.
سەرۆک وەزیرانى تورکیا بڵاوکردنەوەى هەواڵ و زانیاریى لەبارەى ئەو رووداوەوە قەدەغەکرد.
محەمەد جەیلان پەرلەمانتارى تەکیرداغ رایگەیاند، رووداوەکە بەهۆی خراپیى کەش و هەواوە بووە.
وەزارەتی گواستنەوە و راگەیاندن و دەریای تورکیا رایگەیاند، بەهۆى بارانەوە زەویى هێڵى شەمەندەفەرەکە رۆچووە و ئەوەش بووەتە هۆى روودانى ئەو رووداوە.
ر.م