لە زیندانی کاندرا سانسوری وشەی 'ئاکەپە'

لە زیندانی کاندرا کە فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و پەرلەمانتارانی هەدەپە و سیاسەتمەداران تێیایدا زیندانیکراون، وشەی 'ئاکەپە' سانسورکراوە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی هەدەپە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بە سانسوری لە زیندانی کاندرا کرد کە بەسەر زیندانیاندا دەسەپێنرێت.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا زانیاریەکانی یەکسەکداغ لەبارەی پرسەکە بڵاوکرانەوە.

بە پێی زانیاریەکان کە یوکسەکداغ لەگەڵ خزمەکانی قسەی کردووە، بەرپرسانی زیندان لە نامەکانی زیندانیاندا کە بۆ خمزەکانیان دەنێرین، بەکارهێنانی وشەی 'ئاکەپە' یان قەدەغەکردووە و ئەو وشەیە لە نامەکاندا لادەبرێت.

هەروەها ئەو نامانەی کە رەخنەکردنی دەسەڵاتیان تێدایە لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، رادەستی زیندانیان ناکرێت.

بە پێی قسەکانی یوکسەکداغ بەهۆی ڤایرۆسەکە زیندانیان ناتوانن ماڤی چاوپێکەوتنی خۆیان بە داخراوەیی و کراوەیی بەدەستبهێنن، تاکە ڕێگەی پەیوەندی زیندانیان لەگەڵ دەرەوەدا نووسینی نامەیە، بەڵام نامەکانیش سانسوردەکرێن و چەندین حەفتە ڕادەگیرێن.

هەروەها لە زیندانەکاندا کتێک سانسورکراون و بە تەنها لە ڕۆژی لەدایکبوون و جەژندا ڕادەستی زیندانیان دەکرێت.

ڕۆژنامەی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان بە زیندانیان نادرێت و گۆشەگیری سەریان زیاتر دەکرێت.

ف.ق