لە ساڵیادی ڕۆژنامەوان دەنیز فوڕات؛ دەبینە هەڵگری پێنوسەکەی

ڕۆژنامەوان دەنیزفوڕات کە بەدەستی چەتەکانی داعش شەهید ببوو، لەسەر گۆڕەکەی یادی کرایەوە.

ڕۆژنامەوان دەنیز فورات( میسیا یڵدزتان) لە ڕۆژی  ٨ی ئابی ٢٠١٤ لە کاتی ڕووماڵکردنی هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر کەمپی مەخموری گیانی بەخت کرد. فوڕات لە گەڕەکی خەجێ خاتون لە ئەبیخ-ی وان لەسەر گۆڕەکەی یادی کرایەوە. خانەوادەی فوڕات و هاوڕێ ڕۆژنامەنوسەکانی بەشداری ئەو یادە بوون. لەسەر ناوی پلاتفۆڕمی ڕۆژنامەوانانی مەزۆپۆتامیا حیکمەت تونچ قسەیکردو باسی لەوە کرد ئەوان دەبنە هەڵگری پێنورس و کامێراکەی دەنیز فورات.

'دەنگی ژنانی گەیاندە جیهان'

تونچ باسی لەوە کرد فوڕات دەنگی ئەو ژنانەی لە ژێر سێبەری داعشدا بوون گەیاندە جیهان و وتی"دەنیز بۆیە دەنگی ئەوژنانەی لە شەنگال ڕفێندران. دەنیز بە هۆی شەڕەوە لە تەمەنێکی بچوکدا لە کەمپی مەخمور لەگەڵ خانەوادەکەی نیشتەجێ بوون. لە ساتە دژوارەکاندا دەنیز فورات بە کامێراکەی لە ڕیزی پێشەوە بوو."

هەرەها وتیشی: فوڕات میراتی چاپەمەنی لە موسا عەنتەر و غوربەتوڵا ورگرتوە، ئێمە بەڵێنی خۆمان دووبارە دەکەینەوە ئێمە تێکۆشانی خۆمان لەسەر خەتی دەنیز فورات بەردەوام دەکەین. ئێمە چیرۆکی سەرکەوتنی ژنان دەنوسین."

برای دەنیز: پێنوسەکەی بێ خاوەن نەماوتەوە

سەیات یەڵدزان برای شەهید دەنیز فورات وتی" هاوڕێکانی دەنیز نەیانهێشت پێنوسەکەی بێ خاوەن بمێنێ. لە ئێستایا خوشک و براکانم بوونەتە هەڵگری کامێرای دەنیز و تێکۆشانی دەنیز بەرەوام دەکەن. چەن فشار بکرێتە سەرمان ئەم تێکۆشانە هەر سەردەکەوێ."

ک٠ش