لە سلێمانی توشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا گیانیلەدەستدا

وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، توشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی گیانیلەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان گیانلەدەستدانی توشبوویەکی دیکەی کۆرۆنای لە شاری سلێمانی ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە: توشبووێکی تری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 لە شاری سلێمانی لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا کە تەمەنی ٧٠ ساڵ بوو دانیشتوی چەمچەماڵە هەڵگری نەخۆشی دیکەی کوشندە بوو، دوای وەرگرتنی نمونەی پشکنینی تاقیگەیی دەرچوو توشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVD-19 بوو دوای داخلکردنی لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.

ز.ش