لە سوێسرا و ئەڵمانیا داگیرکەری دەوڵەتی تورک شەرمەزارکرا

بە ئامانجی شەرمەزارکردنی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک، کوردستانیانی سویسرا و ئەڵمانیا ڕژانە ناو شەقامەکان.

لوزەرن

لە گۆڕەپانی کاپەلپلاتزی شاری لوزەرنی سویسرا هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک شەرمەزارکرا و داوا لە گەل کرا لەبەرامبەر قڕکردن خەڵکی مەدەنی هەستیار بن. لە چالاکیەکەدا بڵاوکراوە بڵاوکرانەوە.

بێرن

لە گۆڕەپانی ڕایزالی بێرن بۆ پشتگیری لە گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و لەدژی یاسای پۆلیس خۆپیشاندان ئەنجامدرا. لە چالاکیەکەدا باسی خەباتی مانگی سووری ڕۆژئاوا کرا و داوای پشتگیری بۆ ڕۆژئاوای کوردستان کرا.

هامبورگ

لە شاری هامبورگیش بەرامبەر داگیرکەری دەوڵەتی تورک ڕێپێوانێک ئەنجامدرا. لە چالاکیەکەدا ژمارەیەک ڕاگەیەنراو بڵاوکرانەوە و باسی سیستمی ئیکۆلۆژی و ئازادی ژنان کرا. لە ڕێپێوانەکەدا ئاڵای یەپەگە و یەپەژە بەرزکرانەوە.

ف.ق