لە شاری ئێسنی ئەڵمانیا یادی ١٥ی تەباخ کرایەوە

لە شاری ئێسن-ی وڵاتى ئەڵمانیا بۆ یادی ١٥ی تەباخ (ئاب) ئاهەنگێکى پیرۆزبایکردن رێکخرا.

پیرۆزباییەکە لە ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد لە ئێسن بەڕێوەچوو.

لە دواى پێشکەشکردنى وتەکان و گفتوگۆکردن لەبارەى گرنگی و واتای رۆژی ١٥ی ئاب بۆ گەلی کورد و ناوچەکە هونەرمەندان هۆزان زۆزان، تیپی شەهید وڵات، هونەرمەندان ژیان و ئۆزان جوان چوونە سەر تەختە و چەندین سرود و گۆرانییان پێشکەشکرد و جۆش و خرۆشێکى زۆریان بە ئاهەنگی پیرۆزبایى ١٥ی ئاب بەخشی.

ژ.ت