لە شاری بێرن یادی قوربانیانى کۆمەڵکوژییەکەى ئەنقەرە کرایەوە

لە شاری بێرنی سویسرا یادی قوربانیانى کۆمەڵکوژییەکەى گارێی ئەنقەر کرایەوە.

یادی قوربانیانى کۆمەڵکوژییەکەى گارێى ئەنقەرە لە ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کوردستانیان لە شاری بێرنى سویسرا کرایەوە و یادکردنەوەکە بە خولەکێک رێزگرتن بۆ شەهیدانى تێکۆشانى ئاشتی و ئازادی دەستیپێکرد.

لە مەراسیمەکەدا بە مۆم نووسرابوو "ئاشتی" و مۆمەکان داگیرسێندران و وێنەى قوربانیانى کۆمەڵکوژییەکە بە هۆڵەکەدا هەڵواسران. سینەفزیۆنێکیش لەسەر ئەو کۆمەڵکوژییانە، کە دەوڵەتى تورکیا لە دژی ئاشتیخوازان ئەنجامی دەدات، نمایش کرا.

لە یادەکەدا شایەتحاڵەکانى کۆمەڵکوژییەکە وتەیان پێشکەشکرد و وتیان "ئێمە بۆ داواى ئاشتی و ئازادی ئەو رۆژە لەوێ کۆبووینەوە. ئاشکرابووە ئەو کۆمەڵکوژییە لەلایەن دەوڵەتى تورکیاوە ئەنجامدراوە. کۆمەڵکوژییەکە لە دژی گەلان بوو، کە داواى ئاشتی و دیموکراسییان دەکرد".

جەم کاڵکان دەلەن یەکێک لە شایەتحاڵەکانى ئەو کۆمەڵکوژییە وتی "لەو کاتەدا من خوێندکاری زانکۆی مێرسین بووم. بەبێ ئەوەی بنەماڵەکەم ئاگادار بکەمەوە چووبووم بۆ ئەنقەرە. کاتێک بۆمبەکە تەقییەوە بریندار بووم. دواى چەند کاتژمێر بنەماڵەکەم دەستیان کرد بە گەڕان بە دواى مندا و تەلەفونیان بۆ کردم و لێیان پرسیم لە ئەنقەرەیت یان نا. منیش پێم وتن 'لە ئەنقەرە نیم'. بەڵام ئەوان وێنەى منیان لە هەواڵەکاندا و لە کاتى هەڵپەڕێکدا بینیبوو. ئەگەری ئەوە هەبووە منیش ببوومایە بە یەکێک لەو سەدان کەسە کە ژیانی خۆیان لە دەستدا".

ر.م