لە شاکران و کاڵکاندەرە فشارێکی زۆر لەسەر زیندانیان هەیە

بە پێی زانیاریەکان لە زیندانی پیتی (ت)ی زیندانی کاڵکاندەرەی شاری ڕیزە فشارێکی زۆر لەسەر زیندانیان هەیە.

نازڵوم کۆچ ئەندامی TÛHAY-DER’ê لە ڕێگەی هاوسەرەکەی، سیدار کۆچ باسی لە فشاری ناو زیندانەکان کرد.

مازڵوم کۆچ ڕایگەیاند، لە ٨ی کانوونی یەکەم بە تەلەفۆن لەگەڵ هاوسەرەکی قسەی کردووە و لەگەڵ ئەوەی هاوسەرەکی دووجار داواکاری پێشکێش کردووە، بەڵام بۆ نەخۆشخانە نابرێت.

کۆچ وتی، "دەمانەوێت مامەڵەیەکی مرۆڤانە لەگەڵ زیندانیان بکرێت. دەمانەوێت مافی یاساییان پێشێل نەکرێت. کاتێک زیندانیان نەخۆش کەوتن، پێویستە بۆ دەرمانکردن بۆ رەوانەی نەخۆشخانەیان بکەن.

زیندانی کاڵکاندەرە

بە پێی زانیاریەکان لە زیندانی کاڵکاندەرەی ڕیزە بە ئەنقەست و بێ هیچ بیانویەک، لە ژووری بەندیخانەکان دەست بە پشکنین دەکرێت.

زیندانیان ڕایانگەیاند، دەرکوتنیان بۆ هەوشەی زیندانەکە و مافی وەرزشکردنیان لێزەوتکراوە.

ف.ق