لە شتوتگارت چالاکیى 'ئەردۆغان بەخێر نەیەیت' بەڕێوەچوو

لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا چالاکییەک بە دروشمی 'ئەردۆغان بەخێر نەیەیت' بەڕێوەچوو و چەندین راگەیاندراویش بە ناو هاووڵاتییاندا بڵاوکرانەوە.

لە شارەکانى شتوتگارت و بودنزیى ئەڵمانیا چالاکی بە دروشمی 'ئەردۆغان بەخێر نەیەیت' بەڕێوەچوو.

چالاکوانەکان راگەیاندراویان بە ناو هاووڵاتییانى شوێنى چالاکییەکەدا بڵاوکردەوە و رایانگەیاند "ئێمە بە دروستى نازانین کە دیکتاتۆرێک و دوژمنێکى مافەکانى مرۆڤ لە بەرلین پێشوازیى لێ بکرێت".

لە رۆژی ١٩ی ئەیلولی ٢٠١٨ و بۆ جارێکیتریش چالاکی لە دژی سەردانەکەى ئەردۆغان بۆ ئەڵمانیا رێکدەخرێت.

لە دواى ئەوەى هەواڵى چوونى ئەردۆغان بۆ ئەڵمانیا بڵاوکرایەوە، چوونەکەى چەندین کاردانەوەى لە ناو میدیاکان و لایەنە سیاسییە جۆراجۆرەکان و رێکخراوەکان و چالاکواناندا بەدواى خۆیدا هێنا. لە یەکێک لەو کاردانەوانەدا کەمپەینێکی بەربڵاو بە ناوی 'ئەردۆغان بەخێر نەیەیت' رێکخرا.

ر.م