لە شێلادزێ فەرماندەیەکی پێشمەرگە دەستگیرکرا

یەکێک لە فەرماندەکانی لیوای شێخ سەباح بارزانی سەربە هێزەکانی پێشمەرگە و هاوڵاتییەکی تری ناوچەکە لە شێلادزێ لەلایەن دەزگەی پاراستنی پەدەکەوە دەستگیرکراون.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز کە لە سەرچاوە هەرێمییەکانەوە وری گرتووە، فەرماندەیەکی پێشمەرگە و هاوڵاتییەکی تر لەلایەن دەزگای پاراستنی پەدەکە (پاراستن) دەستگیرکراون.

سەرجاوەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن کە ئەو پێشمەرگەیە یەکێک لە فەرماندەکانی لیوای شێخ سەباح بارزانی لە شیلادزێ-یە و ناوی "عیسا هریاشکی ڕێکانی"ـیە، ناوی ئەو هاوڵاتییەش دەستگیرکراوە، جگەر حەمید کەریاردری- یە.

تا ئێستا هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو دوو کەسە ڕوون نەبووەتەوە.

ک-ش