لە عێراق ٥٧ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کران

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، کە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤ هەزار و ٤٤١ پشکنین ئەنجامدراوە، لە ئەنجامدا ٥٧ توشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، لەگەڵ چوار حاڵەتی گیانلەدەستدان، لە بەرامبەریشدا ٥٦ کەس چاکبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی دواین ئاماری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤ هەزار و ٤٤١ پشکنین ئەنجامدراوە، لە ئەنجامدا ٥٧ توشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، کە ٥١ توشبوویان لە بەغدا بووە، چوار کەس لە بەسرە و کەسێک لە سلێمانی کەسێکیش لە نەجەف بووە.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراقدا چاکبوونەوەی ٥٦ توشبووی کۆرۆنا ڕاگەیەندراوە، کە ٣٨ توشبوویان لە بەغدا و ٥ لە بەسرە و دوو لە سەلاحەدین و حەوت کەس لە کەربەلا و دوو کەس لە زیقاڕ و کەسێکیش لە میسان بووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەشدا ئاماژە بە گیانلەدەستدانی چوار توشبووی کۆرۆنا کراوە، کە سێ کەسیان لەشاری بەغدا و کەسێکیش لە کەربەلا بووە.

لەکۆتایشدا ئاماری گشتی توشبووانی کۆرۆنا خراوەتە ڕوو، کە ٣ هەزار و ٦١١ کەسە، کە ٢ هەزار و ٣٦٦ کەسیان چاکبوونەتەوە و ١٣١ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ز.ش