لە فرانکفۆرت و هیلبۆرن یادی سێواس کرایەوە

لە شارەکانی فرانکفۆرت و هیلبۆرنی ئەڵمانیا یادی ئەو کەسانە کرایەوە، کە هۆتێل مادیماکی سێواس دا کۆمەڵکوژکران.

لە شارەکانی فرانکفۆرت و هیلبۆرنی ئەڵمانیا یادی ئەو کەسانە کرایەوە، کە هۆتێل مادیماکی سێواس دا کۆمەڵکوژکران.

فرانکفۆرت

لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا یادی ئەو ٣٣ کەسە رۆشنبیر و نووسەر و کەسایەتی و چالاکوانە کرایەوە، کە بەهۆی ئاگرتێبەردانی شوێنی مانەوەیان لە هۆتیڵ مادیماکی سێواس لەلایەن فاشیست و توندەڕەوانی سەر بە دەوڵەتى تورکەوە کۆمەڵکوژکران. لە یادەکە و لەو وتەکانەدا کە پێشکەشکرا راگەیاندرا، ئەو ئاگرەى لە سێواس دەستیپێکرد لە ئێستادا لە گازی و رۆژئاوا بەردەوامیی پێدەدرێت.

لە چالاکییەکەدا ئۆزان ئەمەکچی لە ناوی ماردیف و عەزیز تونچ پەیامی خۆیان پێشکەشکرد. چالاکییەکە بە پێشکەشکردنی کارە هونەرییەکانى ئۆزان فرات کۆتایی پێهات.

هیلبۆرن

لە شاری هیلبۆرنی ئەڵمانیا چالاکییەکی تر بۆ یادی کوشتارەکەى سێواس کرایەوە. یادەکە لە ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیک دا کرایەوە. لە یادەکەدا ئیمام جان پۆڵات سیاسەتمەداری کورد وتەیەکى پێشکەشکرد. جان پۆڵات رایگەیاند، دەوڵەتى تورک لەسەر عەلەوییەکان و کورد کوشتاری بەڕێوەبردووە و وتی "ئەمڕۆ هەمان عەقڵییەت زۆر دڕندانەتر هێرش دەکاتە سەر هەموو شوێنێک".

ژ.ت