لە فەرانسا دەسبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان ئیدانەکران

کوردستانیان و دۆستەکانیان لەبەردەم شارەوانی پاریس-ی پایتەختی فەرانسا کۆبوونەوە و دەسبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی ئامەد، وان و مێردین-یان ئیدانەکرد.

چالاکیی وکاردانەوەکان لەدژی دەسبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی هەدەپە لەلایەن ڕژیمی ئاکەپە و مەهەپەوە بەردەوامە. لەم چوارچێوەیەدا کوردستانیان و دۆستەکانیان لەبەردەم شارەوانی پاریس-ی پایتەختی فەرانسا کۆبوونەوە و دەسبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی ئامەد، وان و مێردین-یان ئیدانەکرد.

کوردستانیان لەچەندین ناوچەی پاریسدا بەئامانجی ئیدانەکردنی قڕکردنی سیاسی و کودەتای سیاسی فاشیزمی ئاکەپە ومەهەپە چالاکییان ئەنجامدا.

لە ناوچەی ڤێلێرەس لێ بالی پاریس، نوێنەرانی ڕێکخراوە کوردییەکان سەردانی شارەوانییان کرد.ژان لووسێس مارساج( لە پارتی چەپی فەرانسا) پێشوازی لە نوێنەرانی ڕێکخراوەکان کرد.

لە چاوپێکەوتنەکەدا دەربارەی دەسبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی هەدەپە قسەکرا. دەمەو ئێوارەش کوردستانیان لەبەردەم شارەوانیدا چالاکییەکیان ئەنجامدا. سەرۆکی شارەوانی مارساج بەخێرهاتنی خۆپیشاندەرانی کرد. مارساج بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەیکرد  و ئەوەی خستەڕوو، دەسبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی هەدەپە کردەوەیەکی دژی مافی مرۆڤە،لەبازنەی رێبازی دیموکراتیکدا هیچکات ئاوەها کردەوەیەک قەبووڵ ناکرێت. مارساج وتی، " هیچکات دەنگی کوردان و داوا دیموکراتیکەکانیان کپ ناکرێت. هەربۆیە داوا لە دەوڵەتی تورک دەکەم کە پاشگەزبێتەوە. جارێکی تر پشتیوانی خۆم بۆ کوردان ڕادەگەێنم.

لەبەردەم شارەوانی ناوچەی مانتەس لا ژولێە کوردستانیان و دۆستەکانیان کۆبوونەوە و دەسبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی ئامەد، وان و مێردین-یان ئیدانەکرد.

هەروەها ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردی دارناجی نووسراوەیەکیان ڕادەستی سەرۆکی شارەوانیی کرد. کوردستانیان و هێزە شۆرشگێڕەکان لەبەردەم شارەوانیدا کۆبوونەوە و دەسبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانیان ئیدانەکرد.

بۆ هەمان ئامانج لە ناوچەکانی ئیڤری، ڤێلەنەووڤە، چالاکی هاوشێوە ئەنجامدرا.

'بەرنامەی چالاکییەکان'

لەدژی دەسبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی هەدەپە لە ڕۆژی ٢٤ی ئاب/٣ی  لە زۆربەی شارەکانی فەرانسا ڕێپێوان و چالاکی ئەنجام بدرێت. بەرنامەی چالاکییەکان بەم شێوەیە:

Paris: Place de la République, 17.00

Marseille: Place Canebière, 18.00

Bordeaux: Place de la Bourse, 19.00

Rennes: Place Colombier, 16.00

Strasbourg: Place Kléber, 13.00

Toulouse: Métro Fraçois Verdier 18h

Grenoble: Parc Victor Hugo, 14h.00

Lorientte: 49 Rue Port 56100, 17.30

ک-ش