لە لاڤریۆی یونان یادی فەرماندەکانى هەپەگە بەرز راگیرا

لە شاری لاڤریۆی یونان بۆ بەرز راگرتنى یادی کادیرانى پێشەنگی بزووتنەوەى ئازادیى کوردستان، ئاتاکان ماهیر، حوسێن ماهیر و ساری ئیبراهیم چالاکییەک بەڕێوەچوو.

یادەکە لە کامپی پەنابەرانى لاڤریۆ و بە بەشداریى سەدان کەس بەڕێوەچوو. ئاڵاکانی پەکەکە، کەجەکە و هەپەگە لە یادەکەدا هەڵواسرابوون و وێنەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و فەرماندەکانى گەریلا لە یادەکەدا بەرزکرانەوە.

فەرماندەکانى گەریلا و کادێرە پێشەنگاکان ساری ئیبراهیم (رەمەزان تۆپتاش) لە ساڵی ٢٠١٢ دا ژیانى لە دەستدا. هەروەها حوسێن ماهیر (قەدری چەلیک) لە ساڵی ٢٠١٢ و ماهیر ئاتاکان لە ساڵی ٢٠١٨ دا ژیانیان لە دەستداوە.

دواى خولەکێک رێزگرتن بۆ یادی ئەو شەڕڤانانەی ئازادی ژیانى خۆیان لە دەستداوە، سینەڤیزیۆنێک نمایشکرا. دواتر بەشدار بوان لەبارەی تێکۆشانی ئازادییەوە گفتوگۆیان کرد.

ژ.ت