لە لۆزان بەلگەفیلمی ئۆجالان و کێشەی کورد نمایشکرا

لە شاری لۆزانی سویسرا بەلگەفیلمی ئۆجالان و کێشەی کورد نمایشکرا.

بەلگەفیلمەکە لە لایەن لوئیس میراندا دەرهێنەری ئەمریکای باشوور ئامادەکراوە و ئاماژە بە خەباتی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد دەکات و لە ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد لە لۆزان نمایشکرا.

دوای نمایشكردنی بەلگەفیلمەکە لۆئیس میراندا لە ڕێگەی سکایپەوە بۆ بەشداربووان قسەی کرد.

میراندا ئاماژەی بە هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لەدژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کرد و ڕایگەیاند، بۆ بەرخۆدانی ڕۆژئاوا پڕۆژەیەکی هەیە.

ف.ق