لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا لە تورکیا ٣١ کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا

لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣١ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، بەوەش کۆی ئەو کەسانەی بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٤ هەزار و ١٧١ کەس.

فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستی تورکیا دواین ئاماری ڤایرۆسی کۆرنای لە تورکیا ئاشکراکرد.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی کە وەزیری تەندروستی تورکیا بڵاوی کردووەتەوە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هەزار و ١٥٨ کەس توشی کۆرۆنا بوون، ٣١ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەم پێیەش کۆی گشتی ئەو کەسانەی لە تورکیا توشی کۆرۆنا بوون گەیشتە ١٥٠ هەزار و ٥٩٣ کەس، هەروەها ٤ هەزار و ١٧١ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

ز.ش