لە مونستیر یادی ئەنگین و کیناجی کرایەوە

بە پێشەنگایەتی ژنان لە مونستیری ئەڵمانیا یادی زەینەب کیناجی (زیلان) و قاسم ئەنگین کرایەوە.

لە شاری مونستیری ئەڵمانیا بە پیشەنگایەتی ئەنجومەنی ژنانی شەهید شیلان یادی زیلان (زەینەب کیناجی) کە چالاکی فیدایی ئەنجامدا و قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە کرایەوە.

لە چالاکیەکەدا سینەڤیزیۆنێک پیشاندرا. لەسەر ناوی تەژەکە – ئەوروپا دیلدا مونزور قسەی کرد و وتی،"شەهید زیلان بۆ گەلی ئێمە وەک ئایدۆلۆژیەکی گەورە بوو. بووەتە سمبوڵی بەرخۆدانی گەلەکەمان.

مونزور ئاماژەی بە هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا و وتی،"شەهید قاسم ئەنگین بە قاڕەمانێتی لەدژی هێرشەکان بەرخۆدانی کرد و شەهید بوو. ئەم گەلە چۆن بوو بە زیلان، بەو شێوەیە لەدژی داگیرکەری دەبێتە قاسم و کۆتایی بە عەقڵیەتی قڕکەر دەهێنێت."

ف.ق