لە مووش بۆماوەی ١٥ڕۆژ هەموو جۆرە چالاکییەک قەدەغەکرا

پارێزگاری مووش لە سەرتاسەری شاردا بۆ ماوەی ١٥ڕۆژ هەموو جۆرە چالاکییەکی قەدەغەکردووە.

بە بڕیاری پارێزگاری مووش لە سەرتاسەری شاردا هەمووجۆرە چالاکی، ڕاگەیاندنی چاپەمەنی و میتینگێک قەدەغەکراوە.

پارێزگاری مووش ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاندووە کە لە ڕۆی ٢٠ی ئەیلوول هەتاکوو ٤ی تەشرینی یەکەم/١٣ی رەزبەر هەمووجۆرە چالاکی، راگەیاندنی چاپەمەنی، کۆبوونەوە، ڕێپێوان و خۆپیشاندانی قەدەغە کردووە.

ک-ش