لە هامبورگ کودەتای ١٢ی ئەیلول ئیدانە کرا

لە شاری هامبورگی ئەڵمانیا کودەتای سەربازیی ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠ی تورکیا ئیدانە کرا.

چالاکیی ئیدانەکردنی کودەتای سەربازیی ١٢ی ئەیلولی تورکیا لەسەر داوای هێزە دیموکراتیکەکان لە هامبورگ رێکخرا. لە چالاکییەکەدا دروشم لە دژی کودەتای سەربازیی ١٢ی ئەیلول وترایەوە.  

سەرحەد چەتین کایا وتەبێژی یەکێتیی هێزە دیموکراتیکەکان لە هامبورگ رایگەیاند، کودەتاکە ئەمڕۆش لەلایەن رژێمەکەى ئەردۆغانەوە بەڕێوەدەچێت. راشیگەیاند "فاشیزمی سەربازی دوێنێ، ئەمڕۆ وەک فاشیزمی سەوز، کۆمەڵگە سەرکەوت دەکات. لە شوێنێکدا فاشیزم هەبێت بێگومان بەرخودانیش دەبێت. ئەگەر لە پێناو بەرخوداندا قوربانیدانێک پێویست بێت ئەوە ئێمە ئامادەین ئەو قوربانییە بدەین".

مەتین کایا پەرلەمانتاری پارتی چەپ لە هامبورگ لە چالاکییەکەدا رایگەیاند، ئەمڕۆش فاشیزم هەر وەک دوێنێ بەردەوامە لە تیرۆری خۆی بەسەر گەلاندا.

ژ.ت