لە هانۆڤەر یادی شەهیدان کرایەوە
لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا یادی ٣ گەریلای هەپەگە کرایەوە کە لە ٢٠ی تشرینی یەکەمدا لە ناوچەی دێرکی مێردین لە شەڕدا گیانیان بەخت کردبوو.
لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا یادی ٣ گەریلای هەپەگە کرایەوە کە لە ٢٠ی تشرینی یەکەمدا لە ناوچەی دێرکی مێردین لە شەڕدا گیانیان بەخت کردبوو.
لە هانۆڤەر بۆ یادکردنەوەی ٣ گەریلای هەپەگە کە لە ناوچەی دێرکی مێردین گیانیان بەخت کردبوو، کۆبوونەوەیەک ڕیکخرا.
بە سەدان کەس بەشداریان لە کۆبوونەوەکە کرد.
کۆبوونەوەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادکردنەوەی شەهید هەمزە تۆڵهڵدان و ٢ گەریلای تر دەستیپێکرد.
دواتر لە قسەکاندا ڕاگەیەنرا خاوەنی ڕاستەقینە و پێشەنگی تێکۆشانی ئازادی کوردستان شەهیدەکانن. پێویستە خاوەنداری لە بەهای شەهیدان بکرێت. دواتر سینەڤزیۆنێک لەبارەی ژیان و تێکۆشانی هەمزە تۆلهڵدان گەریلای هەپەگە نمایشکرا.
لە کۆبوونەوەکەدا دروشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" وترانەوە.
ف.ق