لە هیلبۆرن کۆنفڕانسی بەرخۆدانی کەلتوری ئەنجامدرا
لە شاری هیلبۆرنی ئەڵمانیا بە دروشمی 'لەدژی داگیرکەری و قڕکردن بەرخۆدانی کەلتوری' کۆنفڕانسی کەلتوری کورد ئەنجامدرا.
لە شاری هیلبۆرنی ئەڵمانیا بە دروشمی 'لەدژی داگیرکەری و قڕکردن بەرخۆدانی کەلتوری' کۆنفڕانسی کەلتوری کورد ئەنجامدرا.
هونەرمەندانی کورد لە ناوەندی کەلتوری کوردی دیموکراتی کۆبوونەوە و کۆنفڕانسی کەلتوریان ئەنجامدا. ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندان بەشداریان کرد.
هۆزان تەمەلی، حەسەن ساغلام، سەییدخان، جەواد مەروانی، عەمەلە و هۆزان جۆمەرد هونەرمەندانی تەڤ – چاندیش بەشداریان لە کۆنفڕانسەکەدا کرد.
لە سەرەتای کۆنفڕانسەکەدا هونەرمەند عەمەلە ڕایگەیاند کە لەدژی سیاسەتی تواندنەوە لەسەر کەلتور و زمانی کورد بە هەزاران گەنجی کورد بەرخۆدانیان کردووە و شەهید بوون.
لە کۆنفڕانسەکەدا لەبارەی زیندووکردنەوەی کەلتور و زمانی کوردی بیروڕا ئاڵۆگوڕ کرایەوە.
ف.ق