لە هەموو شارەکانی ئیتاڵیا لەدژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک چالاکی ئەنجامدران

کوردستانیان و دۆستەکانیان لەدژژی هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک چالاکیان ئەنجامدا.

لە هەموو شارەکانی ئیتاڵیا هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک شەرمەزارکران.

چالاکوانان ئاماژەیان بە هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لەسەر ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان کرد و داوایان کرد زیندانیانی سیاسی ئازاد بکرێن.

لە شارەکانی ئەلیساندرا، بۆلۆگنا، بۆلزانۆ، کۆمبوسانۆ، فیرەنز، ئیڤرا، لیڤۆرنۆ، میلانۆ، نوئارۆ، پالێرمۆ، پارما، ریگوسا، رۆما، کاتانیا، رائیس، ناپۆلی، باری، ڤالانتیناتۆ بە سەدان کوردستانی و ئیتاڵی بەشداریان لە خۆپیشاندانەکاندا کرد.

'بەرخۆدان و یەکێتی نەتەوەیی شەرتە'

یڵماز ئورکان لە میتینگی ڕۆمای پایتەخت قسەی کرد و وتی،"دەوڵەتی تورک لە ڕێگەی تەکنەلۆژیای شەڕەوە گەلی کورد بۆردومان دەکات و ژن و منداڵی کورد شەهید دەکات. ئەردۆغان دەیەوێت هەموو شتێک بەناوی کورد و کوردستان لەناوببات و ئاماژەی بەوەکرد کە تاکە ڕێگایەک لەبەردەم گەلی کورد هەیە ئەویش بەرخۆدان و یەکێتی نەتەوەیی یە.

لە چالاکیەکاندا وێنەی سێ ژنی شۆڕشگێر کە لە کۆبانێ لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە شەهید کران و پۆستەری عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و ئاڵاکانی پەکەکە، کەجەکە، یەپەژە و یەپەگە بەرزکرانەوە.

ف.ق