لە هەموو کوردستان تێکۆشانی ساکینە، فیدان و لەیلاکان بەردەوامە

لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا یادی سێ ژنی شۆڕشگێر ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز کرایەوە.

کوردانی مۆسکۆ لە ساڵیادی شەهیدکردنی سێ شۆرشگێری کورددا، چالاکیەکی یادکردنەوەیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ساکینە جانسز یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە، فیدان دۆغان نوێنەری کەنەکە لە پاریس و لەیلا شایلەمەز ئەندامی بزوتنەوەی گەنجان کە ٩ی تشرینی دووەم لە پاریس شەهید بوون، یادیان کرایەوە. یادی سێ ژنی شۆڕشگێر لە شارە جیاوازەکانی رووسیاش دەکرێتەوە.

لە یادکردنەوەکەی مۆسکۆدا تەرا قادر سەرۆکی ئۆرگانیزاسیۆنی ژنانی کوردی مۆسکۆ قسەی کرد و ڕایگەیاند، ساکینە جانسز یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە بوو و هەموو ژیانی خۆی لەناو تێکۆشاندا تێپەڕاند و وتی، " فیدان دۆغان لە ناو خەباتی دیپلۆماسیدا بوو و زۆر هەوڵیدا. لەیلا شایلەمەزیش لە ناو خەباتی گەنجاندابوو و بە شێوەیەکی ئەکتیڤ کاری دەکرد."

تەرا قادر ئاماژەی بەوەکرد ژنانی کورد لە تێکۆشانی ئازادی گەلی کورددا هەموو کاتێک لە بەرەی پێشەوەدا جێی خۆیان گرتووە و ئێستا لە هەموو کوردستان تێکۆشانی ساکینە، فیدان و لەیلاکان بەردەوامە.

ف.ق