لە هەولێر دوو کۆگای تەقەمەنیی تەقییەوە

ڕاگەیەنرا کە دوو کۆگای چەک و تەقەمەنیی هێزەکانی زێرەڤانی لەنزیک گومرگی هەولێر لەسەر ڕێگای سەرەکی'هەولێر- موسڵ' تەقییەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز بڵاوی کردووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر٠٤:٤٥ دوو کۆگای چەک و تەقەمەنی سەربە هێزەکای لیواییەکی پاراستنی ناوشار، کە سەر بە فەرماندەیی هێزەکانی زێرەڤانین تەقیوەتەوە و تاوەکو ئێستاش هۆکارەکە نازاندرێت.

تا ئیستا هیچ  کەس یان لایەنێکی پەیوەندیدارهیچ زانیارییەکیان دەربارەی چۆنیەتی  ئەو ڕووداوە بڵاونەکردووەتەوە.

چەند مانگ پیش ئیستاش لە هەولێر چەن حاڵەتی تری ئاگرکەوتنەوە لە گۆگای چەک وتەقەمەنی روویاندابوو.

ک-ش