لە ٤ شار بۆ پشتگیری لە رۆژئاوا ئاهەنگ سازکران

لە شارەکانی فریبورگ، دۆرتموند، کیەڵ و ساربروکینی ئەڵمانیا بۆ پشتگیری لە رۆژئاوا ئاهەنگ سازکران.

فریبورگ

لە شاری فریبورگی ئەڵمانیا بۆ پشتگیری لە ڕۆژئاوا ئاهەنگێک سازکرا. نزیکەی هەزار کەس بەشداریان لە ئاهەنگەکەدا کرد.

لە ئاهەنگەکەدا نوێنەرانی بزوتنەوەی گەنجانی ئازاد و ژنانی گەنجی ئازاد قسەیانکرد.

هەروەها هیڤرۆن، دەنیز دەمان. ئازادۆ سەلیلا، ڕۆمان ڕۆژئاوا و گروپی دەم هۆنەرەکەیان پێشکێشکرد.

دۆرتموند

لە شاری دۆرتموندی ئەڵمانیاش ئاهەنگێک بەو بۆنەیەوە سازکرا. وێنەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، ئارین میرکان، دیار غەریب ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی کەجەکە و ئاتاکان ماهیر لە هۆڵی ئاهەنگەکە هەڵواسران.

نزیکەی ١٥٠٠ کەس بەشداریان لە ئاهەنگەکەدا کرد.

لە ئاهەنگەکەدا سینەڤزیۆنێک نمایشکرا. دواتر میکائیل ئاسلان، خاجە یاشار، عەلی یاشار، عەلی ژیان، بەنگی ئاگری، ئەنگین خەلیکان، گروپی دێرسمی فولکلور و گروپی منداڵانی ئەحمەدی خانی هونەرەکەیان پێشکێشکرد.

کیەڵ

لە شاری کیەڵیش بۆ پشتگیری لە ڕۆژئاوا ئاهەنگێک سازکرا. لە ئاهەنگەکەدا یوکسەل کۆچ هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کوردستان – ئەوروپا قسەی کرد وڕایگەیاند، کوردستان سەد ساڵ لەمەوبەر پارچە کراوە. بەڵام ئێستا کورد کوردی پێشوو نییە. کورد ئەمڕۆ بەهێزە و ڕێگە بە پارچەکردن نادەنەوە.

لە ئاهەنگەکەدا هۆزان تونجەر، هۆزان فارقین، دەلاڤ کۆبانێ و بۆتان جزیری گۆرانیان وت.

ساربروکینی

لە شاری ساربروکینی نوێنەرانی رێکخستنەکانی ویلایەتی ساربروکینی بەشداریان لە ئاهەنگەکەدا کرد.

بەسەر شاهین، سەیدا پەرینچەک، گروپی هەزەخ، شەریف ئۆمەری و کۆرۆی منداڵانی میزۆپۆتامیا هۆنەرەکەیان پێشکیش کرد.

دوای نمایشکردنی سینەڤزیۆنێک بە هەڵپەرکێ کۆتایی بە ئاهەنگەکە هات.

ف.ق