لە پاریس هەڵمەتی ١٥ی تەباخ بە شێوەیەکی گەورە ڕێک دەخرێت و پیرۆز دەکرێت

لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا ٣٥هەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی تەباخ پیرۆز دەکرێت و بڕیارە بە شێوەیەکی گەورە ڕێک بخرێت.

ئەو کوردانەی لە پاریس دەژێن، لە ٣٥هەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی تەباخ بە ئاهەنگێک ئەو ڕۆژە پیرۆز ڕادەگرن.

ئاهەنگەکە سەعات ١٨:٠٠ دەست پێدەکات و بەرنامە و چالاکی جۆراوجۆر حازرکراوە بۆ شەوی ١٥ی تەباخ. ئامادەکاری کراوە بۆ ئەوەى خەڵکانێکی زۆر بەشداری ئەو شەوە ئاهەنگە بکەن.

کۆمیتەی ئامادەکاری ئاهەنگەکە ئامادەکاری باشیان بۆ ئاهەنگەکە کردوە.

کۆمیتەکە ئاشکرای کرد، ئەو شەوە هەمو پێکەوە لە پڵەس دی ڤیلەرس ١٥ی تەباخ پیرۆز دەکەن.

لە شەوە ئاهەنگەکەدا چەند گروپ و گۆرانیبێژ ئامادە دەبن. لەوانەش، گروپی بەرخۆدان، کاوە، سۆسن، پەیوەن ئارژین، شەمدین، جەواد مەروانی، سەیدخان، خەمگین بیرهات، خەزال، بێریڤان، جومێرد، نوارین، رۆتیندا، بەنگی ئاگری، زەریفە، جەلال، جیهان چەلیک، مەعروف، چەتین زیلان و دەزا ئەحمەد.

ژ.ت