لە ڕادیۆی سوید باس لە تاوانەکانی شەڕی تورکیا کرا

ڕادیۆی سوید (Sverîges Radîo-Sr) گروپە چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تاوانی شەڕیان کردووە و بەڵگەیان لەبەردەستدایە.

پەیامنێری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ڕادیۆی (Sverîges Radîo-Sr) سوید ڕایگەیاند، کاتیک ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورک لە کۆشکی سپی میوان بووە، دیمەنی تاوانەکانی شەڕی گروپە چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک بڵاوبوونەتەوە.

هەروەرها ڕایگەیاند، لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەمی دا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکا قڕکردنی خەڵکی مەدەنی تۆمار کردووە.

بە پێی هەواڵەکە لە ڤیدیۆیەک دا دەردەکەوێت کە تەرمی هاوڵاتیانی مەدەنی دەخەنە ناو پشتی بارهەڵگرێکەوە.

هەروەها دوترێت، لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەمدا چەتەکانی سەر بە ئەنقەرە ئۆتۆمبێلی سیاسەتمەدار هەڤرین خەلەفیان گولەباران کردووە و لە سەر زەوی ڕایانکێشاوە.

ڕاگەیەنرا، گروپی چەتەی ئەحرار شەڕقیەی سەر بە دەوڵەتی تورک سیاسەتمەداری کوردیان کوشتووە و لە ڤیدیۆیەکیشدا دەردەکەوێت هەمان گروپ دوو هاوڵاتی کوردیان دەستگیرکردووە و دواتر هەردووکیان کوژراون.

ف.ق