لە ڕۆتردام یادی سینان گونەش کرایەوە

یادی سینان گونەش شەڕڤانانی HBDH و ئەندامی یەکینەی زەمینی مەلەکەپە/فەسک کە لەگەڵ گەریلاکانی هەپەکە لە قاخزمانی قەڕس شەڕی دژی سوپای تورک کرد و شەهید بوو، لە ڕۆتردامی هۆڵەندا کرایەوە.

چالاکی یادکردنەوەکە لەسەر بانگی AveG-Kon, DemNed, ADHK û ATÎK' و لە ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد ئەنجامدرا و لە کەسایەتی سینان گونەشدا یادی زەهرا بەرک، هەبوون خەلیل و ئەمینە وەیسی کە ٢٤ی حوزەیران لە گوندی هەلینجێی کۆبانێ شەهیدبوون و یادی قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە کە ٢٧ی ئایار لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەهید بوو کرایەوە.

لە مەراسیمەکەدا باس لە گرنگی فراوانکردنی هێڵی تێکۆشانی هاوبەشکرا.

هەروەها راگەیەنراوی مەلەکەپە و نەبەدەهە لەبارەی شەهادەتی سینان گونەش خوێندرانەوە.

مەراسیمەکە بە وتنەوەی دروشمی 'بژی بزووتنەوە شۆڕشگێری و یەکگرتووەکەمان، شەهید نامرن و بژی هاوڕێیەکی ناو سەنگەر' کۆتایی هات.

ف.ق