لە ڕەناس پانکارتی 'دەست لە ئیرادەمان هەڵگرن' بەرزکرایەوە

کوردستانیانی شاری ڕەناسی دانیمارک بە هەڵواسینی پانکارتێک هێرشە داگیرکەریەکانی سەر کوردستانیان شەرمەزارکرد.

ئەندامانی کۆمەڵەی کۆمەڵگای کوردی دانیمارکی ئامارا و کۆمەڵەی ژنانی زین بۆ ئەوەی ئاماژە بە رووداوەکانی ئەم دواییەی کوردستان، دەستبەسەرداگرتنی شارەوانیەکانی هەدەپە لە لایەن دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە، چالاکیان ئەنجامدا.

ئەندامانی کۆمەڵەکان لە کاتژمێرەکانی شەودا لەسەر پردێکی قەڵەباڵغ پانکارتێکیان بە نووسینی 'دەست لە ئیرادەمان هەڵگرن' هەڵواسی.

ف.ق