لە ڤییەنا ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی بۆ سەر هەدەپە ئیدانە کرا

ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە بۆ سەر هەدەپە لە شاری ڤییەنای پایتەختی نەمسا ئیدانە کرا.

چالاکییەک لە دژی ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسی بۆ سەر هەدەپە لەلایەن یەکێتیی هێزە دیموکراتیکەکان لە بەردەم کڵێسەى ستیفانسدۆمی مێژوویی لە شاری ڤییەنای پایتەختی نەمسا رێکخرا.

لە چالاکییەکەدا مامۆ میرزانی وتەبێژی یەکێتیی هێزە دیموکراتیکەکان رایگەیاند، ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی بۆ سەر هەدەپە ئیدانە دەکەن. راشیگەیاند، دەبێت فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە بە خێرایی هەڵبژێردراوانی گەل ئازاد بکەن.

چالاکییەکە بە وتنەوەى چەندین دروشم کۆتایی پێهات.

ژ.ت