لە ڤیەنا یادی قوربانیان کوردانی ئێزدی کرایەوە

لە ڤیەنای پایتەختی نەمسا یادی قوربانیانی کوردانی ئێزدی کرایەوە کە لە ئەنجامی کۆمەڵکوژی شەنگالدا شەهید بوون.

لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەریدا کە لە ڤیەنای پایتەختی نەمسا لە لایەن ناوەنی کۆمەڵگای کوردی دیمۆکراتیکەوە بەڕێوە چوو، یادی قوربانیانی کوردانی ئێزدی کرایەوە کە لە ئەنجامی کۆمەڵکوژی شەنگالدا گیانیان لەدەستدا.

مەراسیمی یادکردنەوەکە بە خولەکێک بێدەنگی دەستی پێکرد و دواتر پەیامێک بۆ ئامادەبووان خوێنرایەوە و لێدوانێکیش بڵاو کرایەوە.

لە لێدوانەکەدا تیشک خرایە سەر ئەوەی ئەمڕۆشی لەگەڵدا بێت هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە کوردستان بەردەوامن. هاوکات بانگەوازیەک ئاڕاستەی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی کرا کە لە دژی هێرشە قڕکەریەکانی دەوڵەتی تورک هەڵوێستی خۆیان بنوێنن.

هاوکات لەو چالاکیەدا داوا کرا کە کۆتایی بە گەمارۆی سەر کەمپی پەنابەرانی مەخمور بهێنرێت.

ز.ش