لە کەمپی مەخموور قەڵەمبازی ١٥ی تەباخ پیرۆزکرا

لە وارگەی پەنابەرانی موخموور( شەهید ڕۆستەم جوودی) بە بۆنەی ١٥تەباخ ساڵیادی دەسپێکردنی خەباتی چەکداری پەکەکە لە دژی داگیرکەرانی کوردستان مەراسیمێک بەڕێوە چوو.

لە ناوەندی چاند و هونەری کامپی شەهید ڕۆستەم جودی مەخموور، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆرلە دانیشووانی مەخموور یادی ٣٥ ساڵەی دەستپێکردنی شەڕی چەکداری پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە، کە لە ١٥ی تەباخی ١٩٨٤ دەستیپێکرد، پیرۆزکرا.

لە مەراسیمەکەدا وێنەکانی  ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، فەرماندە عەگید (مەعسوم کۆرکماز- فەرمادەی هەڵمەتی ١٥ی تەباخ، ساکینە جانسز، مام زەکی، ئاڵاکانی پەکەکە، کەجەکە، پاژک، کەژەکە، یەپەگە، یەپەژە بەرزکرانەوە .

مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدان دەستیپێکرد و فلیز بوداک، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی مەخموور دوای پیرۆزبایی ١٥ی تەباخ وتی: ساڵی ١٩٨٤ بە پێشەنگایەتی فەرماندەی نەمر مەعسوم کۆرکماز (عەگید) یەکەم فیشەک بەرەو سەنگەرەکانی دەوڵەتی تورک تەقێندرا، بەمەش گەلی کورد وریا بوونەوە و هەنگاوی شەڕی گەریلایی دەستیپێکرد و تا ئێستا بەردەوامە، تا قارەمانەکانی وەک عەگید هەبن، تێکۆشانی گەلی کورد گەورەتر و بەهێزتر دەبێت.

لە بەردەوامی مەراسیمەکەدا گروپی هونەری و موسیقای "کەوانی زێڕین، تەڤ-چاند، نودەم پەنابەر و زاگروس" کارە هونەرییەکانیان پێشکەشکرد، هونەرمەندان "بەرماڵ چەم و ئەدیپ"یش گۆرانییان وتەوە و مەراسیمەکە بە شایی و هەڵپەڕکی تا درەنگانی شەو بەردەوام بوو.

ک-ش