لە یاڤلەی سوید یادی شەهیدانى تشرینى یەکەم بەرز راگیرا

شەهیدانى شۆڕش، کە لە مانگى تشرینى یەکەم لە ناو  تێکۆشانی ئازادیی کوردستاندا شەهید بوون، لە شاری یاڤلەی سوید یادیان بەرز راگیرا.  

موعەزەز باتە هاوسەرۆکى کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کورد لە شاری یاڤلەی سوید لە مەراسیمى بەرز راگرتنى یادی شەهیدانى تشرینى یەکەمدا رایگەیاند، یەکێک لە مەرجە زۆر گرنگەکانى سەرکەوتن، تێکۆشانی کۆمەڵایەتی و خۆ بەرێکخستن کردنە.

باتە راشیگەیاند، لە سایەى فیداکاریی شەڕڤانانی ئازادی، کە خۆیان شەهید کرد گەلی کورد دەستکەوتى گەورەى بە دەستهێناوە.

عەبدولغەنی قامیشلۆیى لەبارەی پێوەرە بنەڕەتییەکانى تێکۆشانی ئازادیى کوردستانەوە وتەیەکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، بۆ ئەوەى خاوەنداری لە شەهیدان و یادکردنەوەیان و ئامانجەکانیان بکەین، دەبێت بە بەهێزی خاوەنداری لە تێکۆشان بکەین.

ر.م