مانگرتووانی ستراسبوورگ: هەرچۆنێک بێت سەردەکەوین

حەسەن دۆغان باوکی فیدان دۆغان کە لە چالاکی مانگرتن لەخواردنی ستراسبوورگدا، داوای کۆتایی هێنان بەگۆشەگیری سەرئۆجالان-ی کرد، سیاسەتمەدرا نەجمەدین دەمێراڵپیش وتی، " هەرچۆنێک بێت ئێمە سەردەکەوین."

باوکی فیدان دۆغان حەسەن دۆغان کە سەردانی چالاکوانانی مانگرتوو لەخواردنی کرد، داوای لەکوردستانیان کرد کە خاوەنداریەتی لەچالاکی مانگرتن لەخواردن بۆ شکاندنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بکەن.

دۆغان ئەوەی خستەڕوو کە تێکۆشینی ئازادی کوردستان هەتاکوگەییشتووەتە ئەمڕۆبەدەیان هەزارقوربای داوە و وتی، گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان قەبووڵ ناکرێت . دۆغان وتی، بە خاوەنداریەتی لە مانگرتن لەخواردن دەتوانرێت گۆشەگیری کۆتایی کۆتایی پێ بهێنرێت و ئاوەها درێژەی بە قسەکانیدا، " ئەم چالاکییانە زۆرگرینگن ودەبێت مرۆڤ خاوەنداریەتی لێ بکات. هیوام وایە کە ڕێکخراوە پێوەندیدارەکان پێش ئەوەی کە گیانی مانگرتووان بکەوێتە مەترسییەوە دەربارەی دۆخی ئۆجالان هەڵوێستێک بنوێنن.

دۆغان داوای لە هەمووکەسێک کرد کە ڕۆژی شەممە بەشداری لە ڕێپێوان لەدژی کۆمەڵکوژییەکەی پاریسدا بکەن.

دۆخی فەرانسا ناکۆکە

دۆغان وتی، سەرەڕای ئەوەی کە پێوەندی تەتێکەش عومەرگونای لەگەل تورکیا ئاشکرایە بەڵام دەربارەی بکەران و ئەوکەسانەی کە فەرمانی کۆمەڵکوژییەکەیان داوە هیچ کارێک نەکراوە و ئەمە نیشانی دەدات کە ناکۆکی هەیە لەنێوان حکومەت ودادگەی فەرانسادا.

دەمێراڵپ: هەرچۆنێک بێت ئێمە سەردەکەوین

نەجمەدین دەمیراڵپ سیاسەتمەدارئاماژەی بەوەکرد، پیلانی شەڕی لە٩٠کانەوە داڕێژراوە و وتی، فاشیژمی ئاکەپە و مەهەپە کە کۆمەڵکوژیی ئەنجام دەدەن،بەنیازن دەسکەوتەکانی گەلی کورد لەناوبەرن، ئابووری وەک ئامێری فشاربەکاردەهێنن. نەجمەدین وتی،" لەساڵی نەوەدەکان بەم لاوە بە ملێۆنان کەس بوونە بەشێک لە تەڤگەری ئازادی کوردستان و ئەمە دەرفەتێکی باشە."

دەمیراڵپ وتی، ئامانجی پیلانگێڕی وگەلەکۆمەی شوباتی ١٩٩٩ ئەوە بووو کە تەڤگەری تێکۆشانی ئازاد بەبێ پێشەنگ بهێڵنەوە، هەموو ئەو پیلانانەی دوژمن بە تێکۆشانی گەلی کورد مایەپوچ بوو.

لە کۆتاییدا وتی، من باوەڕم وایە کە مانگرتن لەخواردن دەتوانێت گۆشەگیری بشکێنێت و وتی، " هەرچۆنێک بێت ئێمە سەردەکەوین."

ک-ش