«مانیفێستی هه‌ڵبژاردن»-ی ده‌میرتاش
كاندیدی هه‌ده‌په بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری توركیا، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش مانیفێستی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردن ئاشكرا كرد. ده‌میرتاش ده‌ستنیشانی ده‌كات كه ئه‌و وه‌ك سه‌رۆك كۆمار كۆتایی به سیسته‌می تاكه‌كه‌سی دێنێت.
كاندیدی هه‌ده‌په بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری توركیا، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش مانیفێستی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردن ئاشكرا كرد. ده‌میرتاش ده‌ستنیشانی ده‌كات كه ئه‌و وه‌ك سه‌رۆك كۆمار كۆتایی به سیسته‌می تاكه‌كه‌سی دێنێت.
«مانیفێستی هه‌ڵبژاردن»-ی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش دوێنێ له لایه‌ن پارتی دیموكراتی گه‌لان - هه‌ده‌په ئاشكرا كرا. له مانیفێسته‌كه‌دا هاتووه: «ئێمه ده‌نگی تاكپه‌رستی نین، به‌ڵكو ئێمه ده‌نگی فره‌ڕه‌نگین.»
ده‌میرتاش ده‌ستنیشانی ده‌كات كه ئه‌و نابێته سه‌رۆك كۆمارێك كه له ئه‌ركی خۆیدا زێده‌ڕۆیی بكات، به‌ڵكو پلانێكی به‌په‌له بۆ ده‌ربازبوون بۆ نێو دیموكراتی داده‌نێت.
«من دێم بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به سیسته‌می تاكه‌كه‌سی بێنم»
ده‌قی «مانیفێستی هه‌ڵبژاردن»-ی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش:
وه‌ك سه‌رۆك كۆمارێك، من دێم بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به سیسته‌می تاكه‌كه‌سی بێنم.
من بۆ زۆر ئه‌رك ده‌بمه سه‌رۆك كۆمار، به‌ڵام له كۆتایی ماوه‌ی خۆمدا، به چاكه‌ته‌كه‌ی خۆمه‌وه ماڵئاوایی ده‌كه‌م.
له‌پێناو ئافراندنی وه‌ڵاتێكی گه‌شبین كه كۆمه‌ڵگه له به‌رانبه‌ر یه‌كتر نه‌وه‌ستێته‌وه و مرۆڤ پشت له یه‌كتر نه‌كات، به‌ڵێن ده‌ده‌ین. فیكر و باوه‌ڕی مرۆڤ هه‌ر چییه‌ك بێت، ئێمه پێكه‌وه وه‌ڵاتێك ده‌ئافرێنین كه هه‌ر كه‌س بتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی ئازاد تیایدا بژی.
ئێمه كۆتایی به سیاسه‌تی دیماگۆجیه‌ت دێنین.
ئێمه سیسته‌مێكی به‌ڕێوه‌بردن بونیاد ده‌نێین كه به‌به‌شداری هه‌موو به‌شه‌كانی كۆمه‌ڵگه بنه‌خشێنرێت.
ئێمه سیاسه‌ت ناكه‌ینه ئامرازێكی گه‌وره‌بوونی ملكه‌چی. به‌ڵكو ده‌یكه‌نه ئامرازێكی خزمه‌تكردنی گه‌لی هێژا.
له‌گه‌ڵ تۆ ده‌یگۆڕین!
ئێمه ده‌نگی تاكپه‌رستی نین، ئێمه ده‌نگی فره‌ڕه‌نگین!
له دژی ئه‌و ڕژێمه‌ی كه هه‌ر كه‌سێك له خۆی نه‌بێت به تاوانباری داده‌نێت و ته‌نیا ده‌ڵێت من، ئێمه‌ش ده‌ڵێین: ئێمه هه‌ین.
بۆ كۆتاییهێنان به شكستی ١٦ ساڵه، ئێمه له قۆناغی كۆتایین. بۆ ده‌ستپێكێكی نوێ ئێمه ده‌ستی یه‌كتر ده‌گرین و ڕژێمی تاكپه‌رست، زۆردار، دز، لایه‌ندار، قه‌یووم و ڕژێمی كه‌سێكی شه‌ڕخواز، له‌گه‌ڵ تۆ ده‌گۆڕین.
ئه‌وه‌ی به‌رهه‌م ده‌هێنێت، تۆی،
ئه‌وه‌ی كه به‌ڕێوه‌ش ده‌بات، ده‌بێ تۆ بیت!
من ده‌بمه سه‌رۆك كۆمارێك كه ئه‌ركه‌كانی خۆی دابه‌ش ده‌كات
هه‌موو میكانیزمه‌دیموكراتییه‌كان كه به كۆكردنه‌وه و تێكۆشانی ساڵان به‌ده‌ستهێنراون، به جارێك سڕكران. ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی كه كاریان خزمه‌تكردنی گه‌له، خستنیانه خزمه‌تی كۆشك. ڕێكخستنه دیموكراتییه ئاپۆرائاساكان كه یه‌كێك له ناوه‌نده گرینگه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانن، داخران. به لایه‌نداری، واسیته و له‌ڕێلادان، سیاسه‌ت خرا كرا، وه‌هایان كرد كه هاوڵاتیبوونی یه‌كسان نامومكین بێت. ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌ك ئه‌وان بیرناكه‌نه‌وه، وه‌ك ئه‌وان جلوبه‌رگ له‌به‌ر ناكه‌ن و وه‌ك ئه‌وان ناژین، به خائین و تاوانبار دانران. سیسته‌می تاكه‌كه‌سی زه‌خت و زۆرداری له هه‌موو ئه‌و به‌ها و ڕه‌نگه‌جیاوازانه كرد كه كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌ن به كۆمه‌ڵگه. به‌م شێوه‌یه كۆمه‌ڵگه‌یان خسته نێو تاكپه‌رستی.
سیسته‌مێكی سه‌رۆك كۆماری هه‌یه كه ئاینده‌ی كۆمه‌ڵگه ڕاده‌ستی تاكه‌كه‌سێك كراوه و هه‌موو شتێك خراوه‌ته ده‌ستی ئه‌و. ئه‌و كاته‌ی هه‌ڵبژێردرام، من ئه‌ركه‌كانی خۆم به‌ر له هه‌ر شتێك له‌پێناو بێ ئه‌رككردنی خۆم و به‌دیموكراتیكردنی داموده‌زگه‌كان به‌كاردێنم. هه‌ر كه ئه‌ركه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار دابه‌شكران، سیسته‌مه‌كه به‌دیموكراتی ده‌بێت. ده‌بێته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی برینه‌كانی كۆمه‌ڵگه به‌په‌له بپێچرێن و میكانیزمی فره‌ڕه‌نگیی سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن بونیاد بنرێت.
له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماردا، ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی كه گوزارشت له ته‌واوی كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌ن، جێگه ده‌گرن. به‌گوێره‌ی بۆچوونی هه‌موو پارته‌سیاسییه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان، به‌پێی پێشنیاز و بۆچوونی كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیل، یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆك كۆمار له نوێنه‌رایه‌تیی جیاواز ده‌ستنیشان ده‌كه‌م.
له سیاسه‌ت، بیرۆكراسی، دادگه‌ری، كۆمه‌ڵگه و تێكۆشانی دیموكراتیدا، ده‌ست به پڕۆسه‌یه‌كی ئاساییبوون ده‌كه‌ین. ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ی ئاساییبوون، ده‌بێته یه‌كێك له هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌كان له‌پێناو قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی ئێستا كردوونی، هه‌روه‌ها ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌ك له‌پێناو زیندووكردنه‌وه‌ی بیر و باوه‌ڕی ئاشتیانه‌ی كۆمه‌ڵگه.
بۆ پێچانی برینه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان؛
- ئێمه باری نائاسایی (OHAL) ناهێڵین.
- ئه‌و زیانانه‌ی كه به‌هۆی باری نائاسایی و بڕیاره‌كان ڕوویانداوه، قه‌ره‌بوو ده‌كه‌ینه‌وه. وه‌ها ده‌كه‌ین كه ئه‌و كه‌سانه‌ی له كاره‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه، بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.
- ئێمه كۆتایی به زوڵمی سه‌ر زیندانی و سزادراوان دێنین. له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی پێشێلكردنی مافه‌كانیان، گۆڕانكاری به‌په‌له ده‌كه‌ین. وه‌ها ده‌كه‌ین كه به‌بێ جیاوازی، هه‌موو زیندانییه‌نه‌خۆشه‌كان ئازاد بكرێن.
- ئێمه كۆتایی به قه‌یووم دێنین كه ده‌ستبه‌سه‌ر ئیراده و مافی هه‌ڵبژاردنی گه‌ل داده‌گرێت و ئه‌و هاوشاره‌دارانه‌ی كه به‌رپرسیاره‌تییان لێسه‌نراوه‌ته‌وه، به‌په‌له به‌رپرسیاره‌تییان ڕاده‌ست ده‌كه‌ینه‌وه. وا ده‌كه‌ین كه سه‌رله‌نوێ خزمه‌تی به‌شه‌جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه بكرێت.
- ئه‌و زیانانه‌ی به ده‌زگه‌دیموكراتییه‌كان و متمانه به حقووق گه‌یه‌نرا، وه‌های كرد كه ئابووریی توركیا بهه‌ژێت. به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه بڕیاره‌سیاسی و ئابوورییه‌كان به گوێره‌ی كۆشك ده‌درێن، توركیا بووه به وه‌ڵاتێك كه ئاینده‌ی نابینرێت. ئابووری به ئاستێك ته‌نك بووه كه ده‌توانێت بشكێت. به سه‌قامگیركردنی دیموكراتی، ئابووری ئارام ده‌كه‌ینه‌وه. به مامه‌ڵه‌یه‌كی ئابوورییانه كه وه‌ڵامی پێداویستییه‌كانی كۆمه‌ڵگه بداته‌وه، ئێمه كۆنتڕۆڵ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی ئابووریی وه‌به‌رهێنه‌ران زیاتر ده‌كه‌ین.
- ئه‌و كۆشكه‌ی كه له‌پێناو كه‌سێك بونیاد نراوه چۆڵ ده‌كرێت و ئێمه گه‌لپرسی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئایا كۆشك بۆ چ مه‌به‌ستێك به‌كاربهێنرێت. ئێمه كۆتایی به زیاده‌ڕۆیی بیرۆكراسی و به‌ڕێوه‌بردن دێنین. له بری زیاده‌ڕۆیی، ئیعتیباری خۆمان به شه‌فافیه‌ت و به‌ڕێوه‌بردنی خزمه‌تی گه‌ل به‌دیدێنین. ئێمه كۆتایی به ڕێ و ڕێبازی سه‌رۆك كۆمارێك دێنین كه سوپایه‌ك پاسه‌وانه‌وه ده‌گه‌ڕێت و له گه‌ل و ڕه‌خنه دووره.
- ئێمه سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به ڕێبازی گفتوگۆ و ئاشتیانه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین. به‌شێوه‌یه‌ك كه دوژمن دروست نه‌كات، به‌ڵكو دۆست بۆ خۆی دروست بكات. ئێمه كۆتایی به هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌كان دێنین.
- ئێمه شێوازی ڕێكخستنی ده‌سته‌ی دادوه‌ران و داواكاری گشتی ده‌گۆڕین. وه‌زیری داد له ئه‌ندامه‌تی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ر و داواكارانی گشتی (HSK) ده‌ردێنین. ئه‌نجومه‌نه‌كه سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین و زه‌ختی سیاسی له‌سه‌ر دادوه‌ر و داواكارانی گشتی لاده‌به‌ین. ئه‌مه وه‌ها ده‌كات كه ده‌زگه‌ی دادوه‌ری له‌ژێر فه‌رمانی سیاسه‌تدا ڕزگاری بێت و به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان و دادپه‌روه‌رانه كاری خۆی بكات.
- ده‌سته‌ی خوێندنی باڵا هه‌ڵده‌وه‌شێنینه‌وه و سه‌ربه‌خۆیی به‌ڕێوه‌بردنی زانستی، به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌كادیمیی زانكۆكان ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ین. وه‌ها ده‌كه‌ین كه له بری ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی زانكۆكان له لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه هه‌ڵبژێردرێت، له لایه‌ن پێكهاته‌كانی زانكۆ هه‌ڵبژێردرێن.
- له‌پێناو نه‌هێشتنی ئه‌و داموده‌زگه‌یانه‌ی كه له كاتی كوده‌تاوه ماونه‌ته‌وه وه‌ك «ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی» و «قانوونی تێكۆشان له دژی تێرۆر»، هه‌وڵه‌كانمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ.
به‌رنامه‌ی به‌په‌له داده‌نێین به‌مه‌به‌ستی ده‌ربازبوون بۆ نێو دیموكراتی
ئێمه به گوێره‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و حقووقی گه‌ردوونی، پێداگری له‌سه‌ر جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌كه‌ین. ئه‌ركه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و دادوه‌ری به‌په‌له له‌ژێر زه‌ختی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن ده‌ردێنین.
سیسته‌می دادوه‌ری نه‌ك به فه‌رمان، به‌ڵكو ده‌بێت به دادپه‌روه‌ری بڕیار بدات. ئێمه سیسته‌مێكی دادپه‌روه‌ر، سه‌ربه‌خۆ، بێلایه‌ن، به‌په‌له و یه‌كسان بونیاد ده‌نێین بۆ هه‌موو كه‌س كه نه‌ك خاوه‌ن هێزه‌كان به‌ڵكو مافداران ده‌پارێزێت.
سیسته‌می په‌رله‌مانی فره‌پێكهاته، نابێت له ده‌ستی كه‌سێكدا بێت، به‌ڵكو ببێته ناوه‌ندێك بۆ هه‌موومان. ئه‌ركه‌كانی وه‌ك قانووندانان، چاودێریكردن و ئاماده‌كردنی بودجه كه له‌به‌ر ده‌ستی سه‌رۆك كۆماردا كۆكراونه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی تێپه‌ڕبوون بۆ نێو دیموكراتی، له ماوه‌یه‌كی كورتدا ڕاده‌ستی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین. ئێمه سیسته‌مێكی فره‌ڕه‌نگ و به‌هێزی په‌رله‌مانی بونیاد ده‌نێین. پلاتفۆڕمی په‌یمانی جڤاكی ده‌ئافرێنین كه له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ژن و لاوان، هه‌موو به‌شه‌كانی كۆمه‌ڵگه ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیل بتوانن له ڕێی ئه‌وه‌وه بۆچوون و پێشنیازی خۆیان پێشكه‌شی په‌رله‌مان بكه‌ن.
ئێمه له ماوه‌ی دوو ساڵدا پڕۆسه‌ی ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تی ته‌واو ده‌كه‌ین كه پشت به لایه‌نی ئازادیپارێزی، فره‌ڕه‌نگی، جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته سه‌ره‌كییه‌كان، فره‌زمانی، فره‌باوه‌ڕی و هاوڵاتیبوونی یه‌كسان ده‌پارێزێت. ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تی ناوه‌ندگه‌را نابێت، به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆجێیی و دیموكراتیی هه‌رێمی بونیاد ده‌نرێت.
چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاری ده‌ستپێكی ئێمه ده‌بێت
لاوان ده‌یگۆڕن!
ئێمه پێكه‌وه وه‌ڵاتێك بونیاد ده‌نێین كه لاوان بتوانن به هه‌موو شێوه‌یه‌ك بۆچوونه‌كانی خۆیان به‌شێوه‌یه‌كی ئازاد ده‌رببڕن و له‌پێناو ئاینده‌ی خۆیان ڕوو له ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات نه‌كه‌ن و له‌سه‌ر خاكی به‌رهه‌مداری خۆیان بمێننه‌وه. ئێمه وا ده‌كه‌ین كه لاوان به هیوا و باوه‌ڕه‌وه سه‌یری ئاینده بكه‌ن.
له‌بری ئه‌وه‌ی بڵێن، من به‌باشترین شێوه ده‌توانم كێشه‌كانی لاوان چاره‌سه‌ر بكه‌م، ئێمه پێكه‌وه میكانیزمه‌كان ده‌ئافرێنین كه خودی لاوان به‌شێوه‌یه‌كی چالاك بتوانن به‌شدار بن و ده‌رباره‌ی خۆیان بڕیار بده‌ن.
- ده‌رفه‌تی كار ده‌ڕه‌خسێنین بۆ سه‌دان هه‌زار بێكاری خاوه‌ن دیپلۆما و لاوانی بێ هیوا.
- ئێمه سیسته‌مێك داده‌نێین بۆ پێدانی مانگانه‌ی لاوان به بڕی٥٠٠ لیره بۆ هه‌ر گه‌نجێك.
- به بیر و باوه‌ڕی «خۆگه‌یاندنه ئینته‌رنێت مافه» وه‌ها ده‌كه‌ین كه هه‌موو كۆمه‌ڵگه به‌بێ سانسۆر، بێ پاره و به‌شێوه‌یه‌كی ئازاد ئینته‌رنێت به‌كاربێنێت.
ژنان ده‌یگۆڕن!
له‌پێناو گۆڕینی زیهنیه‌تی سه‌رده‌ستی پیاو، ده‌ست به هه‌ڵمه‌تی سه‌رتاسه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ین. له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا فیكر و بۆچوونی ژنان ڕۆڵی كاریگه‌ر ده‌گێڕن. ئێمه به هیچ جۆرێك ڕێگه ناده‌ین كه هێرش بكرێته سه‌ر به‌ها و ڕێبازه‌كانی ژیانی ژنان و ده‌ستدرێژیی جه‌سته‌یی بكرێته سه‌ریان.
- ئێمه سیسته‌مێكی به‌ڕێوه‌بردن كه پشت به به‌شداری هاوبه‌شی ژنان ده‌به‌ستێت، بونیاد ده‌نێین.
- ئێمه سیسته‌می هاوسه‌رۆكایه‌تی كه نوێنه‌رایه‌تیی یه‌كسانی ژنان ده‌پارێزێت به‌یاسایی ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌موو ئاسته‌كانی پارتی سیاسیی‌دا بچه‌سپێت.
- بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌نجی نێو ماڵ، خاوه‌نداریكردن له منداڵ، به‌ساڵاچوو و نه‌خۆشه‌كان هاوبه‌ش بێت، ئێمه سیاسه‌ت ده‌ئافرێنین. بۆ ئه‌وه‌ی چاودێریكردن به‌پاره یان بێ پاره نه‌بێته كاری ژنان، خانه‌ی چاودێریكردن بۆ نه‌خۆش و به‌ساڵاچوان ده‌كه‌ینه‌وه.
- له دۆسیه‌ی كوشتنی ژناندا، له دژی كه‌مكردنه‌وه‌ی سزای پیاوان به هۆكاره‌كانی «دۆخی باش» و «هاندان»، وا ده‌كه‌ین كه سزای دادپه‌روه‌رانه ڕێ له به‌رده‌م ڕوودانی سزای له‌و شێوه‌یه بگرێت.
- وا ده‌كه‌ین كه ئه‌و ژنانه‌ی هه‌م له ماڵ و هه‌م له كار خه‌بات ده‌كه‌ن، زوو خانه‌نشین بن.
له‌پێناو منداڵان ده‌گۆڕێت!
ئێمه مافی منداڵان ده‌پارێزین كه یه‌ك له‌سه‌ر سێی دانیشتوانی توركیا پێكدێنن. منداڵ ئاینده‌ی هه‌موومانه. ئێمه وا ده‌كه‌ین كه هه‌موو منداڵێك به شادی، سه‌ربه‌رزانه و ئاشتیانه بژی.
- ئێمه به‌شێوه‌یه‌ك كار ده‌كه‌ین كه كاتێك نینۆكی منداڵێك بئێشێت، خۆمان به به‌رپرسیار ببینن.
- ئێمه سیسته‌مێكی په‌روه‌رده ده‌چه‌سپێنین كه له به‌ره‌وپێشبردنی منداڵان بوه‌شێته‌وه، به گوێره‌ی زمانی دایك، مافه‌كانی مرۆڤ و زانست بێت.
- منداڵان ناچار نه‌بن له ده‌ره‌وه بژین.
- توندوتیژیی زایه‌ندی له دژی منداڵ، كێشه‌یه‌ك نییه كه ته‌نیا به سزادانی بكه‌ر چاره‌سه‌ر بكرێت. ئێمه سیاسه‌تی وه‌ها ده‌ئافرێنین كه ڕێگری له ده‌ستدرێژیی سه‌ر منداڵان بكات. ئێمه یه‌كسانیی زایه‌ندی پته‌و ده‌كه‌ین و ڕێگری له ده‌ستدرێژیی زایه‌ندی ده‌كه‌ین.
- وا ده‌كه‌ین به‌ندیخانه‌كانی منداڵان دابخرێن.
- بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی كاركردنی منداڵان چاره‌سه‌ر بكرێت، له بواره‌كانی ڕه‌نج و په‌روه‌رده‌دا گۆرانكاری ده‌كه‌ین.
پێكه‌وه ڕێگرییه‌كان ناهێڵین!
به گوێره‌ی جیاوازی گرووپه‌كان، خزمه‌ت پێشكه‌شی خاوه‌ن پێداویستییه‌تایبه‌ته‌كان ده‌كه‌ین.
- بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی خاوه‌ن پێداویستییه‌تایبه‌ته‌كان وه‌زاره‌تێك بونیاد ده‌نێین.
- له‌پێناو پێدانی مانگانه‌ی چاودێریكردنی خاوه‌ن پێداویستییه‌تایبه‌ته‌كان و به‌ساڵاچوان، ڕه‌چاوی داهات و سامانیان ناكه‌ین و هاریكارییان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین بۆ چاودێریكردنیان له ماڵ.
- وه‌ها ده‌كه‌ین كه پاس، شه‌مه‌نه‌فه‌ر و هۆیه‌كانی دیكه‌ی گواستنه‌وه‌ی گشتی به‌گوێره‌ی هه‌لومه‌رجی خاوه‌ن پێداویستییه‌تایبه‌ته‌كان دابین بكرێن و هاتووچۆ بۆ خاوه‌ن پێداویستییه‌تایبه‌ته‌كان بێ پاره بێت.
- هاریكاریی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی به هه‌موو هاوڵاتییانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ده‌ده‌ین.
ئێمه كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین
چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد به ئیراده‌ی ژیانی هاوبه‌شی گه‌لانی دێرین ده‌بێت. تاكه‌ڕێگه‌ی ئارامی و سه‌قامگیری گه‌لانی توركیا، په‌یوه‌سته به مسۆگه‌ربوونی ئاشتیی له كێشه‌ی كورد دا. چاره‌سه‌ریی كێشه‌ی كورد، چاره‌سه‌ریی كێشه دیموكراتییه‌كانه.
- ئێمه وا ده‌كه‌ین كه كێشه‌ی كورد به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكرێت، چیا و زیندانه‌كان به‌تاڵ ببن و ئیدی دایكان نه‌گرین.
- ئێمه كێشه‌ی كورد له‌نێو توندوتیژی ده‌ردێنین و به ئاشتییه‌كی سه‌ربه‌رزانه‌ش كۆتایی به توندوتیژی و شه‌ڕ دێنین.
- ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی كه باجی ڕابردووی خۆیان نه‌داوه ناتوانن له سه‌رده‌می ئێستا تێبگه‌ن و ئاینده‌ی خۆیان بونیاد بنێن. یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی ژیانی ئاشتیانه، ڕووبه‌ڕووبوونه‌یه‌وه له‌گه‌ڵ ڕابردوو و گه‌ڕان به‌دوای ڕاستییه‌كاندا. ئێمه كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت داوای لێبووردن له‌و گه‌لانه بكات كه له ماوه‌ی ڕابردوودا سته‌م و كۆمه‌ڵكوژی له به‌رانبه‌ردا كردوون.
- ئێمه زمانه‌جیاوازه‌كانی وه‌ڵاتی خۆمان وه‌ك هه‌ڕه‌شه نابینین، به‌ڵكو وه‌ك ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌ك ده‌یبینین. له په‌روه‌رده‌وه تا ته‌ندرووستی، له ڕاگه‌یاندنه‌وه تا زانیاری وه‌رگرتن، به‌شێوه‌یه‌كی ده‌ستووری زمانی دایكی مسۆگه‌ر ده‌كه‌ین. به‌شێوه‌یه‌ك كه هه‌موو كه‌س بتوانێت به زمانی دایكیی خۆی سوودمه‌ند بێت له خزمه‌تگوزارییه‌كان.
ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌موو باوه‌ڕی، ڕێبازی ژیان، بۆچوونه‌سیاسی و فه‌لسه‌فییه‌كان ده‌كه‌ین.
زه‌ختی سه‌ر هه‌موو ناسنامه‌كانی بنده‌ستان، باوه‌ڕی، كولتوور و زایه‌نده‌كان لاده‌به‌ین.
- له‌پێناو نه‌هێشتنی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م ژیانی ئازادی هه‌موو باوه‌ڕییه‌كان، كولتوور و كه‌سه‌كان، به‌شێوه‌ی دیموكراتی فره‌ڕه‌نگ مامه‌ڵه ده‌كه‌ین.
- له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه جه‌م، دان به هه‌موو شوێن و وارگه‌كانی عه‌له‌وییه‌كان داده‌نرێت و وه‌ك «عیباده‌تخانه» ده‌ناسێنرێن.
به به‌رنامه‌ی «دابه‌شكردنی مافدار» (هه‌ده‌په) ئێمه ئارامی ده‌چه‌سپێنین
ئێمه ناهێڵین باری قه‌یرانی ئابووری بكه‌وێته سه‌ر شانی گه‌ل.
وا ده‌كه‌ین كه كرێكارانی ڕه‌نجخوراو، بێكارانی بێ هیوا، ئه‌و جووتیارانه‌ی كه حه‌قده‌ستی ڕه‌نجی خۆیان وه‌رنه‌گرتووه، ئه‌و دوكاندارانه‌ی كه بازاڕیان نه‌بووه ئه‌و خانه‌نشینانه‌ی كه به‌زه‌حمه‌ت خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه كۆتایی مانگ، ببنه خاوه‌ن داهات. به سیسته‌مێكی باجی یه‌كسان كۆتایی به زیاده‌ڕۆیی دێنین و سه‌رچاوه‌كانی داهاتی هه‌ژاران زیاد ده‌كه‌ین.
به به‌شكردنی نانی خۆمان به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه، كۆتایی به‌و جیاوازییه گه‌وره‌یه دێنین كه ده‌سه‌ڵاتداره‌تی له‌نێوان ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژاران دروستی كردووه. ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌ی كه پێكه‌وه ئافراندوومانه، به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه دابه‌شی ده‌كه‌ین. ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه داهاتیان كه‌مه، له‌نێو قه‌رزباری ده‌ریاندێنین. ئێمه له ڕێی به‌رنامه‌ی مافی كۆمه‌ڵایه‌تی (سۆسیال) كۆتایی به هه‌ژاری دێنین.
ئێمه ئه‌رك و ده‌رفه‌ته‌كانی خۆمان به‌كاردێنین بۆ كۆتاییهێنان به تاوانه‌كانی به‌رانبه‌ر كرێكاران. له‌پێناو كۆتاییهێنان به بێكاری و زێده‌كاری بێنین، به‌پێی ستاندارده نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان مامه‌ڵه ده‌كه‌ین.
له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی «دابه‌شكردنی مافدار»-دا:
- ئێمه پێداویستییه‌كانی ئاو، كاره‌با، غازی سرووشتی تا سنووری پێویست به‌بێ پاره بۆ هه‌ژاران دابین ده‌كه‌ین.
- ئێمه كه‌مترین مووچه و داهاتی خانه‌نشینان ده‌كه‌ینه ٣ هه‌زار لیره‌ی توركی.
- به‌بڕی هه‌زار لیره‌ی توركی مووچه‌ی بێ مه‌رج و بێ كات بۆ هه‌موو بێكاران دابین ده‌كه‌ین.
- له چوارچێوه‌ی زیادبوونی خزمه‌تدا، ئێمه به‌بڕی هه‌زار لیره‌ی توركی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران زیاد ده‌كه‌ین.
- تا بڕی ٥٠ هه‌زار لیره‌ی توركی، فایزی قه‌رزی بانكی لاده‌به‌ین.
- هاوكاری بۆ كاری كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری دوو قات زێده ده‌كه‌ین.
- تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر ڕێگه و پرده‌كان، ده‌كه‌ینه بێ پاره.
ئێمه سیسته‌می په‌روه‌رده له ژێر ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی سیاسی ده‌ردێنین
پێداگری ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌ی گشتی، بێ پاره ، ئازادیپارێز، زانستی و به زمانی دایك بێت.
- كۆتایی به لایه‌نداری و واسیته دێنین و پێكه‌وه په‌روه‌رده‌یه‌كی سه‌رفراز كه ئاینده‌ی هه‌بێت بۆ منداڵان و لاوان بونیاد ده‌نێین.
- كۆتایی به سیسته‌می ٤+٤+٤ دێنین كه فێرگه‌كانی به بیر و باوه‌ڕی ئایدیۆلۆژیانه له‌یه‌كتر جیاكردۆته‌وه.
- به‌هیچ جۆرێك پاره له خانه‌واده‌ی فێرخوازان وه‌رناگرین.
- مه‌نهه‌جی په‌روه‌رده-ی تاكپه‌رست، زایه‌ندپه‌رست، مه‌زهه‌بپه‌رست و نه‌ژادپه‌رست لاده‌به‌ین و له شوێنی ئه‌و، مه‌نهه‌جێكی نوێی په‌روه‌رده له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی، عه‌لمانی، دیموكراتی، ئازادیپارێز، فره‌ڕه‌نگی و به زمانی دایك داده‌نێین.
- ئێمه هه‌موو ئه‌زموونه‌ناوه‌ندییه‌كانی وه‌ك OKS, SBS, TEOG, LYS و YGS لاده‌به‌ین. له شوێنی سیسته‌مێك كه پشت به ئه‌زموونه‌كان (تاقیكردنه‌وه‌كان) ده‌به‌ستێت، ئێمه سیسته‌مێك بونیاد ده‌نێین كه پشت به پێشكه‌وتنی هاوبه‌شی مامۆستا و فێرخوازان ببه‌ستێت.
وا ده‌كه‌ین كه مێدیای یه‌كده‌نگ ببێته مێدیای ئازاد
هه‌موو به‌ربه‌سته‌كان له به‌رده‌م مافی گه‌یشتنی گه‌ل به زانیارییه‌كان لاده‌به‌ین. وا ده‌كه‌ین كه هه‌موو به‌ربه‌سته‌كان له به‌رده‌م ئازادیی بیر، ڕامان، ڕاگه‌یاندن، خۆپیشاندان و خۆڕێكخستن لاببرێن.
- ئێمه ناهێڵین كه ڕۆژنامه، ته‌له‌فزیۆن و ڕادیۆ له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداره‌تییه‌وه دابخرێن و ڕێ له به‌رده‌م مێدیای فره‌ڕه‌نگ ده‌كه‌ینه‌وه.
- ئێمه ئازادی فه‌راهه‌م ده‌كه‌ین بۆ ڕۆژنامه‌وانان و به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
- وا ده‌كه‌ین كه ده‌زگه‌كانی ڕاگه‌یاندن ئازاد بن. هه‌موو به‌ربه‌سته‌كان له به‌رده‌م پلاتفۆڕمه‌كانی ئینته‌رنێت وه‌ك تویته‌ر، فه‌یسبووك و ویكیپێدیا لاده‌به‌ین.
له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا، ئێمه ده‌ربازی سیاسه‌تێكی ئاشتیانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌بین.
له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌هه‌رێمییه‌كاندا، ئێمه خۆمان له شه‌ڕی هێزه‌جیهانگیر و هه‌رێمییه‌كان، هه‌روه‌ها داگیركاری و توندوتیژی به‌دوور ده‌گرین. ئێمه له دژی ئه‌م سیاسه‌تانه ده‌وه‌ستینه‌وه.
- به‌رده‌وام ده‌بین له تێكۆشانی خۆمان بۆ ئه‌وه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی ئازادیپارێز، یه‌كسان، دیموكراتی بونیاد بنرێت كه گه‌لانی هه‌رێمه‌كه بتوانن ئاینده‌ی خۆیان به‌شێوه‌یه‌كی ئازاد ده‌ستنیشان بكه‌ن.
- ئێمه ڕه‌چاوی پێوه‌ره‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌كه‌ین ده‌رباره‌ی ڕێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ، دیموكراتی هه‌رێمی، جیاوازی ده‌سه‌ڵاته‌كان و سه‌روه‌ری یاسا. ئێمه به‌گوێره‌ی پێوه‌ره‌كانی خۆمان، سه‌رله‌نوێ هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌كه‌ین بۆ بابه‌تی دانوستان و به‌ئه‌ندامبوونی توركیا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا.
ڕوانگه‌ی «مافه‌سرووشتییه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندیی مرۆڤه‌كان گرینگ‌ترن» پێشده‌خه‌ین
ئێمه كۆتایی به هه‌موو ئه‌و بینایانه دێنین كه هه‌ڕه‌شه له كۆمه‌ڵگه و سرووشت ده‌كه‌ن و ژینگه وێران ده‌كه‌ن. دارستانه‌كان، كه‌نار ئاوه‌كان، له‌وه‌ڕگه‌كان، زه‌وییه‌كان، شوێنه‌واره‌كان، ده‌وڵه‌مه‌ندی سرووشتی، كولتووری و مێژوویی ده‌پارێزین.
- ئێمه كۆتایی به پڕۆژه‌كانی دروستكردنی به‌نداو، HES (ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له ئاو) دێنین كه به‌مه‌به‌ستی سه‌رمایه‌گوزاری و قازانج دروست ده‌كرێن. ئێمه كۆتایی به هه‌موو ئه‌و كردارانه دێنین كه زیان به بواره‌كانی ژیان ده‌گه‌یه‌نن.
- ئێمه وا ده‌كه‌ین كه گه‌لی خۆجێیی بتوانێت بڕیار له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و پڕۆژانه بدات كه له هه‌رێمه‌كانی نیشته‌جێبوونی ئه‌وان دروست ده‌كرێن. ئێمه پڕۆسه‌ی ÇED (هه‌ڵسه‌نگاندنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌وروبه‌ر) زیاتر به‌دیموكراتی ده‌كه‌ین.
- ئێمه ئه‌و پڕۆژانه ده‌وه‌ستێنین كه شاره‌كان تاڵان ده‌كه‌ن، مافی نیشته‌جێبوونی گه‌ل له‌ناوده‌به‌ن، بواره‌كانی ژیانی هاوبه‌ش و به‌رهه‌مه‌كولتووری و مێژووییه‌كان له‌ناوده‌به‌ن.
- كۆتایی به هه‌موو ئه‌و پڕۆژه زیادانه دێنین كه سرووشت و سه‌رچاوه‌كان له‌ناوده‌به‌ن. وه‌ك «كانال ئیستنه‌بووڵ».
- ئێمه سزای هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌ده‌ین كه تاوانی له جۆری ئه‌شكه‌نجه، خراپه‌كاری، هێرشی زایه‌ندی و كوشتن له دژی ئاژه‌ڵه‌كان ده‌كه‌ن. به‌م سزادانه واده‌كه‌ین كه ئیدی ئه‌و تاوانانه نه‌كرێن.
**
بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به سه‌رۆكایه‌تی بێنم، من ده‌بمه سه‌رۆك كۆمار. كاتێك كه پڕۆسه‌كه كۆتاییهات، ئه‌ركه‌كانی منیش كه‌م ده‌بن. من سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌كه‌مه پێگه‌یه‌كی نوێنه‌رایه‌تی و ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی.
من ناڵێم من ده‌یكه‌م، من ده‌ڵێم ئێمه ده‌یكه‌ین!
ئێمه گه‌لین. به ناسنامه، باوه‌ڕی، زمان و كولتووری خۆمان ئێمه ئه‌م وه‌ڵاته‌ین.
ئێمه ئه‌و مرۆڤانه‌ین كه باوه‌ڕ به ئاینده‌ی ئه‌م وه‌ڵاته ده‌كه‌ین؛ سه‌رچاوه؛ هیوا، هه‌وڵدان و جیاوازی ڕه‌نگه‌كانی خۆمان پێشكه‌شی داوای سیسته‌می تاكه‌كه‌سی ناكه‌ن.
s.m